رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

بانکی ناوەندی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار چەند بڕیارێکی دەرکرد

بانكی ناوه‌ندیی عێراق له‌ پێناو رێكخستنی كرده‌ داراییه‌كان، چه‌ند رێنوێنییه‌كی بۆ ئه‌و بانكانه‌ ده‌ركرد كه‌ سیستمی كرێدت كاردیان له‌ ناوه‌وه‌ی وڵاتدا هه‌یه‌، گرنگترینی ئه‌و رێنوێنییانه‌ش به‌رزكردنه‌وه‌ی راكێشانی پاره‌یه‌ له‌ ئامێراكانی ATM بۆ زیاتر له‌ دوو هێنده‌.

تێكڕای راكێشانی رۆژانه‌ له‌ رێی ئامێره‌كانی ATMه‌وه‌ بۆ دوو ملیۆن دینار به‌رز كرایه‌وه‌، له‌ كاتێكدا پێشتر ته‌نیا 395 هه‌زار دیناری عێراقی رێپێدراو بوو.

به‌رزكردنه‌وه‌ی تێكڕای كڕینی رۆژانه‌ له‌ رێی كرێدت كارته‌وه‌، به‌ مه‌رجێك رێژه‌ی مانگانه‌ له‌ 10 ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.

كه‌مكردنه‌وه‌ی تێكڕای كڕینه‌كان له‌ رێی ئۆنلاینه‌وه‌ بۆ 750 دۆلاری رۆژانه‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button