
ئەمرۆ شەممە ١٩/٨/٢٠٢٣، لەرۆژی جیهانی وێنەگراندا، سەرجەم وێنەگرانی کەناڵی knn دەستیان لەکار کێشایەوە و دەڵێن: “ئەم کەناڵە بەدڵی خۆی یاری بە هەستی کارمەند ئەکات و دڵنیاشین چارەنوسیی ئەم کەناڵە وەکو حزبەکەی بەرەو نەمان و داخستن ئەبێتەوە”.
دەقی دەست لەکارکێشانەوەکە:
بەهۆی خراپی ئیدارەدان و بەڕێوەبردنی کەناڵ، دەستبردن بۆ قوتی کارمەند و بەکۆیلە سەیرکردنی کارمەند و کامێرامان، بێ باکی و بێ منەتی دەستەی بەڕێوەبەری KNN بەرامبەر کامێرامان کە (کێ ئەیەوێت کار بکات و کێ نایەوێت بڕوات)، لەمڕۆوە سەرجەم وێنەگرانی سلێمانی کەناڵی KNN کە ناومان لەخوارەوە هەیە، دەستمانلەکارکێشایەوە،
چیتر نامانەوێت لە کەناڵێکدا کاربکەین کە بەڕێوەبەرانی لەسەر حسابی کارمەند و دروستکردنی بارگرانی لەسەر شانی کامێرامان بیانەوێت باری دارایی کەناڵەکە و خۆیان باشتر بکەن و خۆیانی پێ دەوڵەمەند بکەن، ئەوەی کە ئەگوزەرێت لەم کەناڵەدا ناشرینکردن و بێ ئەرزشکردنی کاری کامێرامانە،
کەناڵێک تەنها بیر لەوە بکاتەوە چۆن دینارێک و دوو دیناری بۆ بگەڕێتەوە، بەدڵی خۆی یاری بە هەستی کارمەند ئەکات و دڵنیاشین چارەنوسیی ئەم کەناڵە وەکو حزبەکەی بەرەو نەمان و داخستن ئەبێتەوە.
ناوەکان:
ژیار کامیل – لێپرسراوی بەشی کامێرا
ئەشرەف ئەحمەد – وێنەگر
ڕێباز ئیبراهیم – وێنەگر
ئارۆس جەبار – وێنەگر
بەرهەم جەزا – وێنەگر



