کوردستانگرنگ

گۆڕان لە کەرکوک بەشداری هەڵبژاردنەکان ناكات

پێشتر بڕیاربوو بزوتنەوەی گۆڕان بە كاندیدێكی سەربەخۆ لەناو لیستی هاوپەیمانێتیەكەی یەكێتی بەشدار بێت، بەڵام ئەو بژاردەیەشی رەت كردەوە.

بڕیارە رۆژی 18ی كانونی یەكەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق بەڕێوە بچێت، كورد بە چەند هاوپەیمانێتیەكەو لیستێكی جیا بەشدارن، پێشتریش بڕیاربوو بزوتنەوەی گۆڕان بە كاندیدێكی سەربەخۆ لەناو لیستی هاوپەیمانێتیەكەی یەكێتی بەشدار بێت، بەڵام ئەو بژاردەیەشی رەت كردەوەو بڕیاریداوە بەشدار نەبێت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.

شایەنی باسە پێشتریش حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بزووتنەوەی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی هەڵبژاردنیان كردووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

Back to top button