رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

دادگاکانی عێراق شایەتیدان بە ئۆنڵاین دەکات

ئەندامی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان وتی: وەرگرتنی شایەتیدان بە شێوەی ئۆنلاین لە هەندێک لەو کەیسانەی زۆر توند نین ئاساییە بەکاربهێندرێت.

لە نووسراوێکدا کە واژۆی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقی لەسەرە و ئاراستەی سەرۆکایەتییەکانی داواکاری گشتی و دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی کردووە، جەختی لەسەر دەربڕینی رەزامەندی ئەنجوومەنەکەیان کردووەتەوە بۆ رێگەپیدان بە وەرگرتنی شایەتیدان بەشێوەی ئۆنلاین.

لە نووسراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوەشکراوەتەوە، سەرەتای ئەو پرۆسەیە بەشێوەی ئەزموونی لە سەرۆکایەتی دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی پارێزگاکانی نەینەوا، بابل، زیقار و بەسرە بەکاردەهێندرێت.

لەبارەی هۆکاری دەرکردنی ئەو بڕیارە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق روونیکردووەتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی پێویستی خۆگونجاندنی دەسەڵاتی دادوەری لەگەڵ پێشکەوتنە ئەلیکترۆنییەکان و رەخساندنی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی دادگا کە رۆڵی دەبێت لە یەکلاییکردنەوەی دۆسییەکان بەشێوەیەکی خێراتر، ئەو بڕیارەیانداوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button