
پڕۆژەیەک گرنگی و بایەخی تایبەتی دەبێت بۆ نەهێشتنی پاشماوە و پاك و خاوێن ڕاگرتنی ژینگەی شار و گۆرینی بۆ کەرەستەی دۆستی ژینگە.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا، ئاماژەبەوەدەکات، ”بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دەست بەکاربوون لە پرۆژەی چارەسەری پاشماوەی خۆڵ و خاشاکی ناو شاری سلێمانی؛ ئەمرۆ یەك شەممە، سەرۆکی شارەوانی و هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆک و ئەندازیارانی سەرپەرشتیار کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ نوێنەران و بەرێوەبەرانی (کۆمپانیای ئیکۆسیم) تایبەت بە تاووتوێ کردن و دانانی مکانیزمی کارکردن و چوونە قۆناغێکی نوێی چارەسەرکردنی پاشماوەی ڕەق ئەنجامداوە، کە کاریگەرییەکی گەرەی لەسەر پیسکردنی ژینگەی شارەکە هەیە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پرۆژەکە کاریگەرییەکی گەورەی دەبێت لەسەر نەهێشتنی پاشماوەکان و گۆڕینیان بۆ کەرەستەی دۆستی ژینگە و پاکڕاگرتنی ژینگە.
Facebook Comments Box



