
موچەو پارە نانێردرێت!
باوەڕی تەواوم وایە دواکەوتن یاخود ڕاستر (دواخستنی)موچەی هەرێم شتێکی دورترو قوڵترە لەبابەتی تەکنیکی و هونەری و ئابوری
بەبۆچونی من حکومەتی بەغدا دەیەوێت کارتی موچە وەک هەڕەشەیەکی گەورە بەرانبەر دەسەڵاتی هەرێم بەکاربهێنێت و لەو ڕێیەشەوە هەوڵدەدات حکومەتی هەرێم بەتەواوی لای خەڵک دزێوو نابوت و شایستەی ڕوخان وێنا بکات
(کەلەڕاستیدا بەتەواوی ئەو ئامانجە هاتۆتە دی)
بەد ڕەفتاری حکومەتی بەغدا لەوەدایە دەیەوێت تەڵەکە بەدەستی خەڵکی هەرێم بتەقێنێت چەندین ساڵ پێش ئێتستا گوتومە پرسی پارەو موچە هیچ پەیوەندی بەنەوت و شتی لەم جۆرەوە نیە بەڵکو بەغدا دەیەوێت بەهەر نرخ و جۆرێک بێت شتێک نەمێنێت لەسەر نەخشەی عێراق ناوی هەرێمی کوردستان بێت
ئەم قسانە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ دەسەڵاتی دزو مافیای هەرێمی کوردستان نیە نەخێر بگرە پێش بەغدا تاوانباری سەرەکی ئەمانەی خۆمانن کە هەر لەسەرەتاوە بەدزی و فەسادی دەستیان پێکردو تاکار گەیشتە ئەوەی دزترین و فاشلترین دەسەڵتداری عێراق بەهەوەسی خۆی یاری بەچارەنوس و بژێوی خەڵکی هەرێمەوە بکات
حەزدەکەم هەمووان بزانن کێشەی بەغدا تەنیا لاری و ملنەدانی دەسەڵاتدارانی هەرێم نیە بەڵکولەئەساسدا ئەوانیش لەحزبەکانی هەرێم گەلێک بێ ئەخلاقترو بێ عەقڵترن
گەر وانیە جگە لەڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی فوشەلخواردوی هەرێم دەیان ڕێگای دیکە هەیە کەنەهێڵدرێت خەڵکی کوردستان بەم دەردەی ئێستابچێت 
لەکۆتایدا خەڵکی کوردستان لەنێوان دوو بەرداشدا گیریان خواردوە یەکەمیان دەسەڵاتی سەپێندراوی بنەمەڵەی هەرێم و دووەمیشیان دەسەڵاتی مەزهەبی بەدڕەوشت و بێ ئەرزش و بێ عەقڵ و کەرامەتی عێراقی لێک هەڵوەشاوەی بەزۆر پێکەوە گرێ دراو !؟
ئاوات عەبدوڵا