
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستایانەوە، پەیامێک ئاراستەی مامۆستایانی کوردستان دەکات.
دەقی پەیامەکەی وەزارەتی پەروەردە:
ئەمڕۆ ٥ ی ١٠ ڕۆژی جیھانی مامۆستایان و سبەی ٦ ی ١٠ ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانە، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە مامۆستایان بەپێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینمان ئاڕاستەی ھەوڵ و ماندووبوون و دڵسۆزی مامۆستایان بکەین کە بەردەوامی دەدەنە پرۆسەی پێگەیاندن و پەروەردەکردنی قوتابیان و خوێندکاران.
لەکاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە بەپێویستی دەزانین سوپاسی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بکەین کە بە بەردەوامی و گەشەپێدان بە خوێندنی کوردی لەو ناوچانە پارێزگاری لە ناسنامەی کوردستانی بوون دەکەن .
بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەهەوڵە بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی کوردستان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و پشتیوان بەخوای گەورە و ئیرادەی بەرزی نیشتیمانپەروەران ئەم دۆخە سەختانە تێدەپەڕن .
دووبارە پیرۆزبێت ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان و جیهان.
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
٥ ی۱۰ی ۲۰٢٣



