رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

شاندێکی عێراقی سەردانی هەولێر دەکەن

بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی نەوت و گاز لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم‌و عێراق، وەفدێکی سامانە سروشتیەکانی عێراق، سەردانی هەولێر دەکەن.

وابڕیارە سبەینێ یەکشەممە 12/11/2023 حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بەسەرۆکایەتی وه‌فدێك، کە پێکهاتون لەبەرپرسانی وەزارەتەکەیی‌و عەممار عەنبەکی سەرۆکی کۆمپانیای سۆمۆ بگەنە هەولێر.

زانیاریه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، وه‌زیرى نه‌وت له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکى حكومه‌تى هه‌رێم‌و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کۆدەبێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌، پرسی نەوت‌و گازی هەرێمی کوردستان‌و کێشەکانی ئەو بوارە لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم‌و عێراق، تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکان دەبن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button