رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: تیمێکی حکومەتی فیدراڵ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: وەزیری نەوت و تیمێکی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی یەکشەممە 12/11/2023 وەزیری نەوت و تیمێکی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

ڕاشیگەیاند: لە سەر رێککەوتنی هەردوو سەرۆکوەزیران بووە تاکو بێنە ئێرەو لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆسیەی نەوتی هەرێم و کێشەکانی پێکەوە چارەسەر بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا: بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکان کێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمەو بۆ ئەم پرسە دوو بۆ سێ ڕۆژ دەمێننەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button