جیهانهەواڵ

دوو دیپلۆماتی ڕووسیا لە کابوول کوژران

لە ئەنجامی تەقینەوەیکدا لەنزیک باڵوێزخانەی ڕووسیا لە کابوولی پایتەختی ئەفگانساتن، دوو دیپلۆماتی رووسیا کوژران. ڕاگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە باس لە کووژرانی ٨ کەس و بڕینداربوونی ١٠ی تر دەکەن. شایەدحاڵەکانی باس لەوەدەکەن: تەقینەوەکە کاتێک ڕوویدا کەوا کارمەندانی باڵوێزخانەی ڕووسیا لە نێوە ریزی ئەوە خەڵکەدابوون، کە بۆ مامەڵی ڤیزا لە سەردانی باڵێوێزخانەکەیان کردووە.

“ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی-AFP” لە وەزراەتی دەرەوەی ڕووسیای گواستۆتەوە، تەقینەوەکە نزیک لە باڵوێزخانەکەیان بووە, لە ئەنجامدا دوو دیپلۆماتیان کووژراوە. وەزراەتی دەوەری ڕووسیا ئەوەشی بەو ئاژانسە ڕاگەیاندووە ” کاتژمێر (١٠ و ٥٠) خوولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە. تەقینەوەکە خۆکووژی بووە، بەڵام ناسنامەی خۆکووژەکە نەناسراوە تائیستا”

ئاژانی “ریانووسی” ڕووسی پێشتر ڕایگەیاندووە: دیپلۆماتێکی ڕووسیا برینرابووە و پاسەوانیکی باڵویزخانەکە لە تەقینەوەکەدا گیانی لەدەستداوە.

دوای تەقینەوەکە، پۆلیسی تاڵیبان ڕێگری لە گرتن و بڵاوکردنەوەی هەر وێنە و ڤیدیۆییەک لە ڕووداوەکە دەکەن.

وێنە: ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی. چەکدارانی تاڵێبان دوای دەستبەسەرداگرتنی کابوول. ٢٠٢١

ڕووسیا و چین دان بە ئیمارەتی ئیسلامی ئەفگانستان نانێن. بەڵام، لە هەوڵی ئەوەدان پەیوەندی ئەمنی و ئابووریان لەگەڵ دەستەڵات دارانی “تاڵیبان” هەبێت

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button