جیهانگرنگهەواڵ
ترێند

لیز تراس وەک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەڵبژێردرا

لیز تراس وەزیری دەرەوە و ئەندامی “پارتی پارێزگارانی بەریتانیا” بە ٨١ هەزارو ٣٠٠ دەنگ لە ڕێشی سووناکی کە ٦٠ هەزار دەنگی بەدەستهێنا، وەک سەرۆکی پارتی پارێزگاران هەڵبژێردرا. بەگوێرەی سیسیتەمی سیاسی بەریتانیا، پارتی زۆرینەی پەرلەمان دەتوانێت سەرۆکوەزیران هەڵبژێرت. دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی پارتەکە ببێتە سەرۆکی پارتەکەی.

پارتی پارێزگاران بەریتانیا زۆرینەی پەڕلەمانی بەریتانیا پێکدەهێنێت. دوای کێشمەکێشێکی زۆر، ئەمڕۆ خاتوو “تراس” توانی سەرکەوێت بەسەر ” سووناکی” ڕکابەری. دوای کشانەوەی بەریتانیا لە یەکیتی ئەوروپا و بڵاوبوونەوەی پەتای (کۆڤید-١٩)، بەریتانیا لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو تووشی هەڵئاوسانێکی قووڕس بووەتەوە. کاری سەرۆکوەزیرانی داهاتوو قووڕسدەبێت. “تراس” بۆ چارەسەرکردنی هەڵئاوسانی ئابووری بەریتانیا، بەڵێنی کەمکردنەوەی باجی تا ئاستی (٣٠ ملیار پاوەند) داوە.

” لیز تراس” لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٥ی ناوچەی ” ئۆکسفۆرد”ی بەریتانیاییە. بەشی فەلسەفەی ئابووری تەواوکردوە. پێشتر ئەندامی “پارتی لیبڕاڵی بەریتانیا” بووە. لە کەرتی تایبەت وەک ژمێریاری کاریکردووە.

وێنە: رؤیتەرز. لیز تراس. سەرۆکوەزیرانی هەلبژێردراوی بەریتانیا.
وێنە: رۆیتەرز. رێشی سووناکی.
Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button