جیهانگرنگهەواڵ
ترێند

خزمەتکارێکی وەزیری بەرگری ئیسڕائیل  سیخووڕی بۆ ئیڕان کردووە

دادگایەکی ئیسرائیل خزمەتکارێکی پێشووی ” بێنی گانتز” وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەی بە تۆمەتی سیخووڕیکردن بۆ ئێڕان  بە سێ ساڵ زیندانی، سزادا.

وەزارەتی دادی ئیسڕائیل ئاشکرای کردووە، تاوانبارەکە بە گروپێکی هاکەری گوتووە: بەرامبەر بڕێک پارە، دەتوانێت “پڕۆگرامی ئەلیکترۆنی” بخاتە نێو کۆمپیوتەرەکەی وەزیری بەرگری.

وەزارەتی دادی ئەو وڵاتە، ئەوەی ڕاگەیاندووە: ئەو گروپەی ئەم خزمەتکارە پەیوەندی پێوەکردوون، ناویان ” بڵاک شادۆ- سێبەری ڕەش”ە.  

“عومری گورین” تەمەن ٣٨ ساڵ، خزمەتکاری پێشووی وەزیری بەرگری ئیسرائیل. هەوڵی داوە لە بەرامبەر بڕێک پارە، زانیاری لەبارەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل  بدات بە گرووپە هاکەرەکەی ئێڕان.

ڕۆژنامەی ” ئیسرائیل تامیز” لە زاری پارێزەری “عوومری گورین”ی  گواستۆتەوە کە دەڵێت ” ئەو سیخووڕ نیە و ئەم ڕووداوەش بە ئابڕوچوونێکی سیخوڕی دانانرێت”

هەروەها تاوانبار ئەوەی ئاشکراکردووە، ئەو تەنها ویستوویەتی پارە لە هاکەرەکان وەرگرێت و لە بەرامبەردا هیچ زانیارییکیان پێ نەدات. لە درێژەی دانپێدانانەکانی  “عومری” دا هاتووە: کاتێک لە ڕاگەیاندنەکانی ئیسڕائیل گوێبیستی ئەوە بووە، هاکەرەکان هەوڵی بەدەستهێنانی زانیارین. لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تێلێگرام”   پەیوەندی بە گرووپی ” بڵاک شادۆ”وە کردووە.

ڕاگەیاندنەکانی ئیسڕائیل ئەوەشیان ئاشکراکردووە، ئەو خزمەتکارەی وەزیری بەرگری، چەند وێنەی لە مێزی کارکردنی و قاسە و کۆمپیوتەرەکەی ماڵی ” بێنی گانیز”ی بۆ هاکەرەکان ناردووە.

وەزارەتی دادی ئیسڕائیل ئەوەشی ئاشکراکردووە، هەوڵەکانی ” عومری گورین” بۆ سیخووڕیکردن لە لایەن  دەزگای تەناهی ناوەخۆی ئەو وڵاتە ناسراو بە ” شین بیت” پوچەڵکراوەتەوە.  

ئێران و ئیسڕائیل دوو وڵاتی نەیار و دژ بەیەکترین. لە چەند ساڵی ڕابردوودا، دەزگا هەوڵگرییەکانی هەردوو لا هەوڵی زیانگەیاند و سیخوڕیکردنیان لەسەر یەکتر داوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button