
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: ئیدانەی هەڵسوکەوت و توندوتیژییەکانی دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی دەکەین بەرامبەر خۆپشاندەران و رۆژنامەنووسان.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ له ههرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بە ئەوە داوە: “دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە 25 ی ئادار ژمارەیەک مامۆستا لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا بۆ مەبەستی داوا کردنی مووچە بەرامبەر خراپی ژیانیان.بەداخەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و ئاسایشی سلێمانی ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەوە و ژمارەیەک لەو مامۆستایانەش لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستگیر کران.”
له بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهدا هاتووه “لەهەمان کاتیش لەناو خۆپیشاندەران ژمارەیەک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندنیش ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونهوه و دەست بەسەر کەل و پەلە ڕۆژنامەوانیەکانیاندا گیرا، ئێمە وێڕای ئەوەی پاڵپشتی لەهەر خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەکی مەدەنی و یاسایی دوور لە توندوتیژی دەکەینەوە بۆ داواکردنی مافەکانیان، لەهەمان کاتدا ئیدانەی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەکەین کە بەرامبەریان کراوەو ئەو جۆرە هەڵسوکەوت و توندوتیژیانە دوورن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و ڕێکارە یاساییەکان و ئازادی ڕادەربڕین.”
دهستهی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، لە راگەیەندراوەكەدا داوا دەكات كە هەرچی زووە سەرجەم دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن و بگەڕێنەوە ناو کەسوکاری خۆیان.
ئهوهشی خستووهته روو “لەڕێگەی نووسینگەی سلێمانی دەستەکەمانەوە بە وردی چاودێریی ڕەوشەکە دەکەین و لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان لەسەر هێڵ دەبین بۆ سۆراخی دەستگیرکراوەکان.”



