جیهانهەواڵ

٧٧١ ملیۆن کەس لە خوێندن بێبەشن

ساڵانە ڕێکخراوی “یوونسکۆ”ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان. لە ڕۆژی ” نەهێشتنی نەخوێندەواری” ئاماری ڕێژەی نەخوێندەواری لە جیهان بڵاودەکاتەوە و یادی ڕۆژی ” نەهێشتنی نەخوێندەواری” دەکاتەوە.

لە ساڵی ١٩٦٧ و سەدەی ڕابردوو، ڕێکەوتی ٨ی ئەیلووی وەک رۆژی ” نەهێشتنی نەخوێندەواری” دیاری کردووە. “یوونیسکۆ” لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “فەیسبووک” ئاشکرای کردووە. ٧٧١ ملیۆن کەس لە گەنج و بەتەمەنەوە لە سەر ئاستی جیهان کارامەییەکانی خوێندن و نووسین بێ بەشن. هەروەها ئەوەشی خستۆتە ڕوو، (سەدا ٦٠)ی ئەو ڕێژەیە لە ڕەگەزی مێینەن.

لە وێبسایتی فەرمووی ” یوونسکۆ” دا هاتووە ” ئامانج لەم ڕۆژە بیرهێنانەوەی خەڵکە لە گرنگی خوێندەواری وەک پرسێکی کەرامەت و مافەکانی مرۆڤ، هەروەها پێشخستنی پلانی خوێندەوارییە بۆ هەنگاونان بەرەو بەردەوامی و خوێندەواری زیاتر”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button