جۆ بایدن لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چی دەڵێت؟
قسەکانی سەرۆک بایدن
هەرێمی کوردستان، ئیسرائیل، تایوان و یۆکراینا وەک یەک گرنگن بۆ ئەمریکا
سەرۆک بایدن دەڵێت:” داوادەکەین هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکرێت، دیارە شتەک هەیە و جێگای سیقە نیە، دەنا ئەو قسەیەی لەبارەی هەڵبژاردن نەدەکرد”.
سەرۆک بایدن، باسی دۆخی وردی سیاسی و ئابوری و ئەمنی هەرێم دەکات، کەواتە لەدیدی ئەمریکا، کوردستان و یۆکراین و تایوان وئیسرائیل وەک یەک گرنگن، بۆیە هەرێمی کوردستانی وەک بەشێکی سەرەکیی سەقامگیری و گەشانەوەی عێراقی خستوەتەڕوو، وەک هەمان رۆڵی تایوان بۆ رۆژهەڵاتی ئاسیا، یۆکراینا بۆ ئەوروپا، ئیسرائیل بۆ زنجیرەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریکا و هەرێمی کوردستان بۆ سێکچووکەی نیوان عێراق و ئێران و تورکیا
ئەمریکا بەو گەورەیی و ئیمراتۆریەتەی خۆی، باسی موچەی فەرمانبەری هەرێم و هەڵبژاردن دەکات، ئەمە واتا هەرێمی کوردستان لە پلەی یەکەمدایە بۆ ئەمریکا، رێک پلەکانی یەکەم هاوشێوەی تایوان، یۆکراینا و ئیسرائیل
سەرۆکی ئەمریکا ئاوا باسی هەرێمی کوردستان دەکات، کەچی خەڵک و شیکار و لێزان و نوسەر و رۆژنامەڤانەکانی شەست مەتری هەیە دەڵێت:”هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا کۆتایی هاتووە”.
ئەگەر وانیە ئەمریکا چۆن خۆی هێندە بچووک دەکاتەوە بۆ نموونە، دێ باسی موچەی فەرمانبەرانی بەستەزمانی هەرێمێکی ئەوسەری دونیا بکات
کاکە دەزانن سەرۆکی ئەمریکا کێیە؟ ئەمریکا چیە؟ کەمێک فکر بکەنەوە ئەمریکا ئەههـ برا ئەمریکا؟!!؟
وڵات لەم ئەوروپاییە هەیە بە سەردان نا، بەڵکو بە لێدوانێکی سیناتۆرێکی ئەمریکی لەبارەی وڵاتەکەی، شاگەشکە دەبێت و دەیکات بە دەستکەوت
لەسودان ساڵیکە شەڕە ئەمریکا ئاوا باسی ناکات
لە ئەفریکا دوو ساڵە شەڕە ئاوا باسی ناکات
ئازەربایجان و ئەرمینا، سێ ساڵە شەڕیانە ئاوا باسی ناکات
هانا چۆمانی