وتار

ھێرشی ئەمجارەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر تەواو جیاوازە لە جارەکانی تر و ئەبێت بە ھەند وەربگیرێت

پێشتر لەلایەن کەسایەتی و بەرپرسانی ئاسایی ناوخۆی خۆمان و حەشدی شەعبی لە سنوری دوز بە گولە ڕاجیمە ھێرش دەکرا ئەگەر پشک و سەرانەیان پێنەدرایە، بەڵام ئەمجارە وەکو لە ڤیدیوکەشدا بە ڕوونی دیارە ھێرشەکە بە درۆنی خۆکوژیە، ئەو درۆنەش لای کەسانی ئاسای نیە و بۆ بەرژەوەندی شەخس بەکار نایات و ئامانجەکە زۆر لەوە گەورەتر و مەترسیدارترە.

ھێرش بە درۆنی خۆکوژی کە چەکێکی وێرانکەری وڵاتی ئێرانە و لەم کاتەدا کە ھەوڵی بەستنەوەی بۆڕی گازی سروشتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و ئەوروپا دەدرێت و باس لە ڕێککەوتنی تورکیا و عێراق و ئەمریکا دەکرێت بۆ دروستکردنی خەتی ترانزێتی عەمودی گەشە لە بەسرە بۆ تورکیا و لاوازبوونی ھەژمونی ئێران لە عێراقدا بەھۆی ئەو پرۆژە ستراتیجیانەوە ڕوونە کە چی دەگوزەرێت، بۆیە ئەم بابەتە ھەروا ئاسان نیە و ڕەنگە حکومەتی ھەرێم و عێراقیش نەتوانن پێش بەو مەترسیانە بگرن ئەگەر ئەمریکا ھاوکار نەبێت.

عەبدوڵای کوێخا موبارەک

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button