ئیلیزابێتی دووەم شاژنی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، دۆخی تەندرووستی تێکچووە. ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکیدا کۆشکی شاهانە ” بایکینگهام”دا هاتووە: تەندرووستی شاژن تیمی پزیشکی نیگەرانکردووە و پزیشکەکان داوایان لێکردووە، پشوو بدات.
” لیز تراس” سەرۆکوەزیرانی تازە هەڵبژێرداوی بەریتانیا ڕایگەیاندووە ” هەموو وڵات لەو هەواڵە نیگەرانن”
شاژن بە شێوەیەکی فەرمی لە “لەندەن”ی پایتەختی ئەو وڵاتە پێشوازییە فەرمییەکانی ئەنجامدەدات. بەڵام، چەند ڕۆژ بەرلە ئیستا و لە کاتی پێشوازی لە ” لیز تراس” سەرۆکوەزیرانی و ” بۆڕس جۆنسن”ی سەرۆکوەزیارنی پێشوو، لە کۆشکی “باڵمۆڕاڵ”ی لە هەرێمی سکۆتلەندا پێشوازیلێکردن. ڕاگەیاندنەکانی بەریتانیا ئەمەیان بۆ باشنەبوونی تەندرووستی شاژن گەڕاندنەوە.
دوای تێکچوونی تەندرووستی شاژن، خێزانی شاهانەیی گەشتنە شوێنی پشوودانی شاژن لە کۆشکی : باڵمۆڕاڵ”.
شاژنە ” ئیلیزابێت” تەمەنی ٩٦ ساڵە و لە مێژووی ئەو وڵاتە درێژترین ماوەی حوکمڕانی هەیە. و زیاتر لە ٦٠ ساڵە لەسەر تەختی پاشاییەتیە.
– هەولێر