وتار

بافڵ تاڵەبانی تووشی هیستیریا بووە

خەریکە هەموو ریسی بافڵ تاڵەبانی دەبێتەوە بە خوری. بافڵ ئومێدێکی زۆری لە سەر فێل و دەستکاریی هەڵبژاردن هەڵچنیبوو، بەڵام پیلانەکەی ئاشکرا بوو و تێکدرا، ئەو سەرکەوتنەی بە خەیاڵی خۆی مسوگەری کردبوو، دەبێتە شكستێكی کەمەرشکێن.

حاڵەتی دەروونیی بافڵ تاڵەبانی بە جۆرێك تێك چووە كە ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی سەركردایەتیی كودەتاچییەكانی یەكێتی، پەلاماری دار و دیواری داوە و هاواری بەسەر ئامادەبواندا كردووە و بەڵێنی تێكدانی هەرێمی داوە.

هۆکارێکی تری تێکچوونی باری دەروونیی بافڵ دەستبەسەرداگرتنی سەدان ملیۆن دۆلاری دزراوی سلێمانییە لە ئیمارات.

لە لایەکی ترەوە کە کەس جگە لە رەیان و دوو سێ کەسی تر، حیساب بۆ بافڵ ناکەن، ئەوەندەی تر مێشکی كوڕەكەی جەلال تاڵەبانی تێکداوە، بۆ پەردەپۆشکردنی شكستە یەک لە دوای یەکە دیپلوماسیەکانی، خەریكە سەردانێک بۆ ئەمریکا دەکات کە لە لایەن یەپەگەوە واستەی بۆ کراوە و لەگەڵ هەندێك ستاف دیدار دەکات کە بێگومان بە توندی قسە لەگەڵ بافڵ دەکەن کە بووەتە بەشێك لە بەرەی مقاوەمە.

ترسی فراوانبوونی پشتگیری بۆ لاهوور شێخ جەنگی لە ناو یەكێتی،  خەوی لە بافڵ حەرام کردووە. بە جۆرێك کە پەنای بردۆتە بەر خواردنەوە کحولییەکان و زۆربەی کات سەرخۆشە!

بافڵ هەستی بە جووڵەکانی قوبادیش کردووە کە دەیەوێ خۆی جیاواز پێشان بدات و نایەوێ بە ئاگری بافڵ و وەهاب هەڵەبجەیی بسووتێت. هەر بۆیەش لە هەموو شت بێهیوا بووە و هاوسەنگیی خۆی لە دەست داوە و هەرچەندە هەڕەشە دەکات كە کەس بۆی نیە هیچ قسەیەک بکات، بەڵام رەفتارەکانی بوونەتە جێگای پێکەنین بۆ هەموو کەس و هەموو لایەک.

مەردان خدر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button