رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 5/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە شاری هەولێر کردو لەلایەن نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسولی گشتیی ئێران و ستافی کونسولخانەوە پێشوازی لێکرا .
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی و ئەمیر عەبدوللاهیان وەزیری دەرەوە و یاوەرانیان پێگەیاندن کە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لەدەستدا . 
کونسولی گشتیی ئێران، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ بەشداری و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی .

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button