خەڵکی سلێمانی باشترە چاو لە ئاوەدانی هەولێر و حەیرانی گەشەپێدانی بکەن
پۆپۆلیزم بەڵای شار
پۆپۆلیزم بەڵای گەورەی سلێمانییە، ئەم جەنگە هیچوپوچە بەپارەی دەستەبژێرێکی بێ مۆڕاڵ و بەدنەی دەستەبژێکی دیکە بێ ڕوئیا بەڕێوەدەچێت، عەوامیش وەک عەلەشیش بە فیکەی ئەم دەستەبژێرە بەتاڵ بەخیل و بێسەوادە، حاڵ دەیگرێت!
شار پێویستی بەدیدی ئەندازەیی و بە پلان و ڕەونەقی نوێی ئاوەدانییە بۆئەوەی لە کاروانی پێشکەوتن بە جێنەمێنێت. خەڵکی سلێمانی باشترە کەمێک لە ڕەشبەڵەکی هەڕەمەکی و هەژمونی ئەم ئاوازە نابەڵەدانە دوربکەوە و سەیری شایی ئاوەدانی هەولێر و حەیرانی نەرمی گەشەپێدانی ئەوێندەر بکەن.
خۆ باشترە ئەو دەستەبژێرانەش هەر بۆ جارێکیش بێت لۆجیکانە ڕەفتار بکەن و لە ئاکامی هەڵکەندنی چاڵی پیلانگێری خۆبەخۆیان پەند وەربگرن. ئاخر ئەم شارە کە شوناسەکەی هەڵمەت و قوربانی و ڕۆشنبیرییە، گوناهی چییە ئاوا پارە و کاتی خەڵکەکەی بەم شێوە بابەرپرسیارانەیە بەفیڕۆ دەدەرێت.
سلێمان عەبدوللا یونس