پارێزگاری کەرکووک چی پێدەکرێت؟
ده‌ستبه‌كار بوونی پارێزگارى كورد پیرۆزوه,,, پاش ئه‌وه چی؟
له‌سه‌ره‌تاوه ده‌بێ ئه‌وه بزانین ئه‌گه‌ر هه‌ر كوردێك بوونى پارێزگارێكى كوردی بۆ كه‌ركووك پێ ناخۆش بێت ده‌بێت گومان كورد بوونى خۆى بكات نوقته سه‌رى دیر.
رێككه‌وتنه‌كه بۆ كورد چی تێدایه؟
پۆستی پارێزگارى پۆستێكى گرنگه, چونكه پارێزگار سه‌رۆكى یه‌كه‌ى ئیدارى و به‌رپرسی ژوورى ئه‌منیيه, ناتوانم له‌وه زیاتر هیچ بڵێم چونكه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه چۆن پۆسته‌كه به‌كار ده‌هێنرێت له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵ و 4 مانگه ئه‌گه‌ر توركمان به‌شدار بێت یان ساڵ و 7 مانگ به‌بێ توركمان.
مه‌ترسی ئه‌و رێككه‌وتنه بۆ كود چیه؟
1- هه‌موو پۆسته ئه‌منیيه‌كان دراوه به عه‌ره‌ب فه‌رمانده‌ى پۆلیس كه بڕیاره ئه‌منیه‌تى ته‌واوى شارى كه‌ركوكى پێ بسپێردرێت, پۆستى فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى كه‌ركوك, پۆستى هه‌واڵگیرى كه‌ركوك پۆستى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى كه‌ركوك.
ئایه پارێزگاره كورده‌كه‌مان له‌و ماوه كورته‌دا له‌نێو ئه‌و هه‌موو پۆسته ئه‌منیيانه‌دا كه دراوه به عه‌ره‌ب چی پێ ده‌كرێت؟
2- پۆستى ڕه‌گه‌زنامه و بارى كه‌سی داوه به عه‌ره‌ب له‌ماوه‌ى چوار ساڵی داهاتوودا ده‌بینن كه چۆن به هه‌زاران عه‌ره‌ب ده‌هێنرێنه كه‌ركووك و فۆرمی نیشته‌جێ بوونیان بۆ ده‌كرێت, ڕاسته راگرتنى ئه‌و هه‌وڵه له ده‌سه‌ڵاتى پارێزگاردایه به‌ڵام كه پۆستى پارێزگار كه‌وته ده‌ست عه‌ره‌ب ئه‌وكات كێ رێگر ده‌بێت؟
3- پاش 18 ساڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ئه‌نجامدرا به‌هۆى رێگرى عه‌ره‌ب و توركمان هه‌ر له ئێستاوه عه‌ره‌ب ده‌نگى لێبه‌رز بوه‌ته‌وه, ده‌ڵێن تۆمارى ده‌نگده‌ران ده‌بێ پاك بكرێته‌وه و لێره به‌دواوه به‌بێ ئه‌وه هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك ناكرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته كه‌وته ده‌ست عه‌ره‌ب گره‌نتى چیه وه‌كو راكان جبورى 7 ساڵ نه‌یبات یان گره‌نتى چیه هه‌ڵبژادن ئه‌نجام بدرێت؟
4- ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه كراوه به ووشه‌یه‌ك باسی كێشه‌ى موڵكایه‌تى جووتیارانى كوردى تێدا نه‌كراوه, ئایه كێ كێشه‌ى جووتیاران چاره‌سه‌ر ده‌كات؟ دڵنیام بۆ ئیحراج كردنى كورد كێشه‌ی زياتريان بۆ دروست ده‌كرێت.
5- رێبوار ته‌ها به‌رپرسێكى پاك و خاكییه هیوادارم سه‌ركه‌وتوبێت له پۆسته‌كه‌یدا وه‌كو رۆژنامه‌نووسێكى كورد ئه‌وه‌ى به من بكرێت پشتگیرى ده‌كه‌م, به‌ڵام راستیه‌كى تاڵ هه‌یه كه باڵی كه‌ركوكییه‌كان له‌گه‌ڵ دانانى كاك رێبوار نه‌بوون و فه‌رزكرا به‌سه‌ریاندا ئه‌وه‌شی له پێش چاوى میدیاكاندا بینرا ته‌نها شۆ به‌ڵام پێویسته ئه‌و ناكۆكییانه وه‌لا بنرێت و پشتگیرى بكه‌ن چونكه كه‌ركووك ماندوه و به‌رگه‌ى ناكۆكی له‌وه زیاتر ناگرێت.
هونەر ئەحمەد