وتار

تابلۆکانی هەولێر لە مەریخ

حەسەن ئەحمەد ، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان:

هەولێر، پایتەختی درەوشاوەی هەرێمی کوردستانە، مێژوویەکی پڕ لە خۆڕاگری و نوێبوونەوەی هەیە کە ناتوانرێت بچێتەوە ژێر سێبەری ئەو ڕابردووە تاڵەی کە سەردەمانێک چەشتویەتی.
تابلۆی حوکمرانی ئێوە لە هەولێر بەردەوام بەسنگی قەڵاو قەدی منارەکەیەوە هەڵواسراوە، دیقەتی لێ بدەن چی لەتابلۆکەدا هەیە، ئتومبیلی هاوڵاتیان کە بە هۆی بەرزکەرەوە لەسەر سەقفی ماڵەکانیان دانراوە، ئەمەیش هەڵبژاردەیەکی ویستراو نەبوو، بەڵکو ڕێوشوێنێکی ناچاری بوو، دەیان خاوەن ماڵ ترومبیلەکانیان لەسەر بلۆک ڕاگرتبوو.

ببینن خەڵک چەندە بیری تیژە، سەعدی بەرزنجی بە باوەشێک کتێبەوە لە تابلۆکەدا باسی مێژوومان بۆدەکات، لولەی سەت و شەش لە قەڵاوە ڕووی لە قەڵەمەکانی ناوشیراتۆنە و سێبەرەکەی بەسەر بازاری ئێستەی نیشتیماندا کشاوە.
تابلۆی تازەشتان لە سەرای سلێمانی دەدرەوشێتەوە، ئاری چایچی پیاڵەکەی کەوتووەو هێشتا ژێر پیاڵەکەیشی بەدەستەوەیە گیانی دەرچووە.
نەخێر مەگەڕێنەوە چایچییەکانی هەولێر لە ئیسکان سەرکردەی ئاهەنگەکانن، مەینەوە چونکە هەولێر چایچییەکانی خۆی خۆش دەوێت.

ئەوانە تابلۆی ڕۆژانی تاریکی وپشتگوێخستن بوون، کە توانای هەولێر وەک پایتەختێک خنکێنرا بوو. لە کاتی ململانێکانیشدا، گوتان هەولێر کوێی پیرۆزە تا شەڕی تێدا نەکرێت.
ئەمڕۆ هەولێر وەک قەڵاکەی سەربەرز وەستاوەتەوە، هێمای پێکەوەژیانە کە ئایین و نەتەوە جۆراوجۆرەکان تێیدا کۆبوونەتەوە.
ئەو نەتەوەو ئاینانەی کە پێش هەڵبژاردن لە هەڵبژاردنتان بێ بەشکردن، سەیرە لە ڕووتان دێت باسی هاتنەوە بۆ هەولێر بکەن لە کاتێک دا لێرە لە هەولێر چاوتان بەوانە دەکەوێت کە تەنانەت کۆتاشتان پێ ڕەوا نەدیتن.
ئەمڕۆ هەولێر پەرەی سەندووە و بووەتە ناوەندێکی گرنگی نێودەوڵەتی، میوانداری شاندی جیهانی دەکات و وەک پێگەیەکی گرنگیش بۆ ترانزێت کاردەکات. ئەو ئاسایش و ئارامییەی کە پێناسەی هەولێر دەکات، بەڵگەی سەفەرەکەیەتی بۆ مەریخ لە ئاژاوەگێڕییەوە بۆ ڕۆڵی یاسا، بۆیە کارتی مەریخیان پێتاندا، چونکە بەڕاستی ئێوەو هەولێر زۆر لێک دوورن.
ئەم شارە بە سروشتی خۆی، ڕێگای سەقامگیری و گەشەسەندنی بەسەر شەڕە بە وەکالەتەکاندا هەڵبژاردووە.

دەسەڵاتی ئێوە ببوو بە نائەمنی و دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە و نەبوونی پاراستنی یاسایی. ئەمڕۆ هەولێر سوودمەندە لە سەروەری یاسا، پێشبینیکردن و دادپەروەری و ژینگەیەکی سەقامگیری بازرگانی بۆ هاووڵاتیانی دابین دەکات. گەشەسەندنی شارەکە و پێگەی نێودەوڵەتی لەلایەن چوارچێوەیەکی یاساییەوە پشتگیری دەکرێت کە پاراستنی مافەکانی خاوەندارێتی مسۆگەر دەکات و ئابوورییەکی گەشەسەندوو ئاڕاستە دەکات.

ئێستا میوانە بیانییەکان لە ئەمن و ئاسایشدا کار دەکەن، ئەمەش بەهۆی پرۆتۆکۆڵێکی دیپلۆماسی فەرمی و ژینگەیەکی سەقامگیرەوەیە، ئەمە پەیوەندی بە مێنتاڵەتییەوە هەیە، جەوهەری حوکمڕانی کاریگەر و هاوئاهەنگی کۆمەڵایەتی ڕەگ و ڕیشەی لە عەقڵیەتی ئەو بەرپرسانەدا داکوتاوە کە ئیدارەی دەکەن. ڕێکوپێکی جل و بەرگی هێزە ئەمنییەکان تەنانەت لە نێو بەرپرسان و فەرماندەکانیان لە کاتی دەوامی فەرمیدا، پاکوخاوێنی گەڕەک و شەقام و فەرمانگەکان هەموو دەرکەوتنی دەرەکیی پەروەردەو بیرکردنەوە یەکی ناوەکین.

عەقڵیەتێک کە بەها بە ڕێکوپێکی و ڕێزگرتن و گشتگیری دەدات، دەگۆڕێت بۆ ژینگەیەکی باشی بەڕێوەبردن کە مرۆڤەکان تێدا هەست بە ئاسایش و بەها دەکەن.

کاتێک دەسەڵاتدارن شکست دەهێنن لە بەڕێوەبردنی تەنانەت ماڵەکانی خۆیان، ئەوە بە ئاشکرا دەردەکەوێت کە ڕێبازەکەیان بەرامبەر بە بەرپرسیارێتییە کۆمەڵایەتییە بەرفراوانەکان کەموکوڕی تێدایە. حوکمڕانی کە نەتەوە و ئایین و ناسنامەی تاکەکەسی پشتگوێ دەخات، لە بنەڕەتدا کەموکوڕی تێدایە. سەرکردایەتی ڕاستەقینە دەبێت ڕێزگرتن لە هەمەجۆریی و پابەندبوون بە دروستکردنی ژینگەیەکی گشتگیر لەخۆبگرێت کە هەموو هاووڵاتییەک هەست بە نوێنەرایەتی و پارێزراوی بکات.

ئیدارەیەکی سەرکەوتوو دەبێت هەستی ئامانج و شانازی هاوبەش لە نێوان هاووڵاتیانیدا دروست بکات، نەک کۆتاشیان پێ ڕەوا نەبینێت، هەولێر دابەشبوونە تائیفی و نەتەوەییەکانی تێپەڕاندووە.

حساباتی هەڵە لەسەر هەولێر مەکەن بێدەنگی شارەکە کە سەردەمانێک ڕەنگدانەوەی ئازارەکانی بوو، ئێستا نیشانەی هێز و یەکڕیزییە. هەر شارێکی هەرێمی کوردستان بە سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک و کەرکوکەوە تایبەتمەندی و جوانی ناوازەی خۆی هەیە و هەمویان پێکەوە بەرگە دەگرن و دەمێننەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button