مەسرور بارزانی: پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری بکرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21-08-2024، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە کلاودیۆ کۆردۆن، نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق بە وەکالەت کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، “بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان”.
نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق بە وەکالەت، “سوپاسی پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئامادەکارییەکان و هەماهەنگیکردنی باشی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەپێناو ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن”.
سەرۆکی حکوومەت، وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئاماژەی بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئازادانە و دادپەروەرانە و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری کرد، بۆ ئەم مەبەستەش جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی کردەوە، کە پێویستە بە شێوەیەکی کارا چاودێريی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوە بچێت”.