رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ناسنامەی قوربانییەکەی هێرشە درۆنییەکەی سەر کەمپی مەخموور ئاشکرا بوو

دەزگاى میتى تورکى، بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکەی کەمپی مەخموور راگەیاند و دەڵێت، کادرێکی دیاری پەکەکەی کوشتووە کە بەرپرسی کەمپەکەیە.

رۆژی 10-09-2024 کەمپی مەخموور لەلایەن تورکیاوە بە درۆن بۆردوومانکرا. دوای رووداوەکە سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری 6ی پێشمەرگە (گوێڕ – مەخموور) بە رایگەیاند، لە بۆردوومانەکەی کەمپی مەخمووردا، کەسێک کوژراوە و دووی دیکەش بریندار بوون.

لەمبارەیەوە، ئاژانسی فەرمیی تورکیا ئەمڕۆ هەینی، 13ـی ئەیلوول بڵاویکردەوە، دەزگای هەواڵگریی تورکیا – میت لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە کەمپی مەخموور کەسێكی بەناوی ئازاد ئاکنجێ ناسراو بە “عادل ماردین” کردووەتە ئامانج، کە بەگوێرەی دەزگا هەواڵگرییەکە، بەرپرسی پەکەکە بووە لە کەمپەکەدا. 

ئاژانسەکە بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستیکەوتوون بڵاوی کردووەتەوە، میت شوێنی ئازاد ئاکنجی ئەندامی پەکەکە/کەجەکەی دیاریکردووە، کە بە “تاوانی تیرۆر” لە لیستی سووری داواکراوانی تورکیا بووە. 

بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی مەخموور، نزیکەی 10 هەزار کەس لە کەمپەکەدا نیشتەجێن. تورکیا زیاتر لە جارێک رایگەیاندووە، کەمپەکە بووەتە شوێنی پێگەیاندنی ئەندامانی پەکەکە و تاوەکو ئێستا چەند جارێک بۆردوومانی کردووە.

MİT, terör örgütü PKK/KCK’nın Mahmur Kampı sözde sorumlusu Azad Akıncı’yı Irak’ın kuzeyindeki Mahmur’da düzenlenen operasyonla etkisiz hale getirdi. ( AA – Anadolu Ajansı )
Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button