وتار

بنزیما هاتە هەولێر، بەس رۆناڵدۆ نەچووە بەغدا

ساڵی رابردوو، یانەی جەوییە بڕیاریدا لە پاڵەوانیەتیی ئاسیا لە هەولێر یاری بکات، هەرچی رۆژنامەنووس و میدیاکار هەیە هێرشیان کردە سەر بڕیارەکە و بە هەڵەیان ناوبرد، بەڵام یانەی ئیتیحاد بەتەواوی ئەستێرەکانییەوە هاتە هەولێر و سەرۆکی یانەکە گوتی “ئیرەییتان پێدەبەم کە ئەم شارە جوانەتان هەیە”، بۆ نا؟ لە هەولێر بەباشترین شێوە یارییەکە رێکخرا و بە جوانترین شێواز پێشوازییان لەو سوپەرستارە کرد کە کەریم بنزیما بوو و باشترین یاریزانی جیهان بوو. ماوەیەکی کەمبوو باڵۆن دۆری بردبووەوە.

کاتێک یانەی شوڕتە کەربەلای هەڵبژارد، میدیاکاران ئەمجارە پاڵپشتییان لە بڕیارەکە کرد، بەڵام بیریان چوو، سوپەرستارەکان ناوێرن بڕۆنە باشووری عێراق، چونکە ژیانیان پارێزراو نییە، رۆناڵد لە پۆرتوگال دەیان کەس پاسەوانی بۆ دەکەن ئەی لە عێراق چی بکات؟ ئەو وڵاتەی نە ئاسمانی پارێزراوە نە زەمینی.

ئێستا بۆتان دەرکەوت کە هەڵبژاردنی هەولێر چەند باشترە لە بەغدا و کەربەلا؟ ئێستا زانیتان کە ناوبانگی هەولێر چەند باشترە لای خەڵکی بیانی لە شارەکانی دیکەی عێراق؟

ئەحمەد حاجی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش بخوێنەوە
Close
Back to top button