کوردستانگرنگ

کەسایەتیەکی دیاری شاری هەولێر پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد

بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی “رەمزی مەعرووف جەمیل”ی ئامۆزای “مەجید حەمەدەمین”ی بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی كرد، كە بووەتە پارتی. 

پشتیوان سادق بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 17ی ئەیلوول، سەردانی تێکۆشەر و کەسایەتی دیاری شاری هەولێر (رەمزی مەعرووف جەمیل)ـمان کرد، كە ئەم ماڵباتە  لە زۆر بوارە جۆربەجۆرەکان خزمەتی هەولێریان کردووە.

پشتیوان سادق ئاماژەی داوە كە لەم دیدارەدا، باسمان لەوەکرد پارتی دیموکراتی کوردستان  سەرچاوەی هێمنی و ئارامی و پاراستنی مافە رەوکانی گەلی کوردستانە و هەرگیز سازشی لە سەر مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان نەکردووە و نایکات.

بەشێكی تری تەوەری كۆبوونەوەكەی بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان و “رەمزی مەعرووف جەمیل” كە بووە بە پارتی بریتی بووە لەوەی كە “دووربینی و لێهاتوویی و سیاسەتی حەکیمانەی “سەرۆک بارزانی” لە داکۆکیکردن و پارێزگاری کردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان، ئەم هەموو دەستکەوتە مەزنەی بۆ گەلی کوردستان هێناوەتە بەرهەم.

زیاتر هاتووە، لە گفتوگۆی ئەم دیدارەیشدا، باسمان لەو پێشکەوتنە مەزن و گەورەییەى هەولێر کرد، کە ئێستو بووەتە یەکێک لە پایتەختە جوان و سەرنجڕاکێش و ئارام و خۆشەکانی دنیا. 

جێگەی ئاماژەیە، رەمزی مەعرووف جەمیل كەسایەتییەكی تێكۆشەر و دیاری شاری هەولێرە و ئامۆزای “مەجید حەمەدەمین”ی بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لە ریزەكانی یەكێتی بوون، بەڵام بەهۆی باوەڕیی بە رێگە و رێبازە راستەكە “پارتی دیموكراتی كوردستان” لە پێناو بەردەوامبوونی لە خزمەتی دۆزی كورددا، ئێستە بووەتە پارتی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

Back to top button