ژمارەی قوربانییانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان ئاشکرا دەکرێت
تەندروستیی لوبنان: لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا 492 کەس کوژراون و هەزار و 645 کەسش بریندار بوون.
درەنگانی شەوی دووشەممە 23-09-2024، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاند: “دووژمنی ئیسرائیلی هێرش دەکاتە سەر شارۆچکەکان و گوندەکانی بیقاع و بەعلبەک لە رۆژهەڵات. 492 کەس کە 35 منداڵ و 58 ژن لەخۆ دەگرێت، شەهید بوون. هەروەها، هەزار و 645 کەسیش بریندار بوون”.
دانیێل هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پەیامێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند: “هێرشەکان لە هەزار و 300 ئامانجی حیزبوڵڵایان داوە”.
پێش هاگاری، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، چەندین باڵەخانە، ئۆتۆمبێل و ژێرخان کراونەتە ئامانج کە مووشەک، رۆکێت و درۆنیان لەخۆگرتبوو و ببوونە هەڕەشە.
لە بڵاوکراوەیەکی دیکەدا، یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند: “ئەمە قورسترین هەفتەیە بۆ حیزبوڵڵا، ئەنجامەکانیش دیارن. دەیان هەزار رۆکێتمان لەنێو بردووە و چەندین یەکەی چەکداریمان تێکشکاندووە و چەندین تیرۆریستمان بریندار کردووە”.