وتار

پێش وەرگرتنەوەی هەولێر، سوتانی بازارەکانی هەولێریان بۆ هەولێریەکان بەدیاری نارد

نیاز حاجی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنووسێت:

ئەوان هەولێر وەردەگرنەوە تا تۆنێلەکانی هەولێر وەک تۆنێڵی دەربەندیخان لێ بکەن ، شەقامی ١٢٠ و ١٥٠ و جوتسایدەکانی هەولێر وەک رێگای مەرگی کەلار و سەد مەترسیەکەی سلێمانی لێ بکەن ….
ئەوان دەیانەوێ رەیـ*ـان و خـ*ـەزعــ*ـەلی بکەنە دەمراستی پایتەخت وەک ئێستای سلێمانی….
لەجیاتی دروستکردنی کارگەو دۆزینەوەی هەڵی کار لەهەولێر ، کارگەی مەوادی موخەدیر بەدیاری دەهێنن و گەنجەکانی سەرلێشێواو دەکەن.
هەولێر وەردەگرنەوە تاکو رۆژانە لەشەقامەکانیدا فرکان فرکانی بەردو شکاندنی تابلۆو ترافیکەکانی بکەنە دیاردە، مزگەوتەکانی بکەنە شوێنی تیر وەشاندن و لەخۆدان.
هەولێر وەردەگرنەوە تا بیکەنە شاری میلیشیاو چەتەو سەرسەریەکانی کۆماندۆ.
هەولێر وەردەگرنەوە تاکو فرۆکەخانەکەی وەک فۆکەخانەی سلێمانی بکەنە گەراجی نەهزەو دایبخەن، هەر رۆژەی لەشەقامەکانیدا درۆن ئۆتۆمۆبیلێک بکرێتە ئامانج، سەرانی پەکەکە منداڵەکانی برفێنن لە گونج و کۆڵانەکانیدا بارەگای پەکەکە بکەنەوە، 
دەیانەوێ هەولێر وەربگرنەوە تاکو گەنج و لاوانی هەولێر وەک گەنجو لاوانی سنوری سلێمانی کۆچ و رێگای مەرگ بگرنەبەرو هەر رۆژەی هەندێکیان ببنە خۆراکی نەهەنگ و قرش و ماسی لەدەریاکاندا.

ئاخر تاکە داهێنان و کارتان لەسلێمانی ئەگەر کردبێتتان ئەوەیە کە ئازادی رەهاتان بۆ جنێودان بەپارتی و هێرشکردنە سەر موقەدەساتی کورد فەراهەم کردووە، لەجیاتی دروستکردنی بازار و مۆڵ و هەڵیکار، دەیان جۆر بازاری جاشایەتی و هەرزان خۆفرۆشیتان بێ باج کردۆتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش بخوێنەوە
Close
Back to top button