
ئەمرۆ سێشەممە، وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا، خەرجکردنی پارەی بۆ جێبەجێکردنی 15 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە، بە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، لەسەر داهاتی فەرمانگەكانی شارەوانی و ئاو لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری.
پڕۆژەكان بریتین لەمانەی خوارەوە:
١-چاككردنەوە و قیرتاوكردنەوەی شەقامە تێكچووەكانی عەنكاوە.
٢-دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقامێكی 20مەتری لە كۆمەڵگەی كاوە لە قوشتەپە.
٣-دروستكردنی ژمارەیەك دیواری پاڵپشت لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
٤-جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی نۆژەنكردنەوە لە پیرزین.
٥-دروستكردنی چەندین مەنهۆڵ و وەرگری ئاو و قەسیس لە سنووری شارەوانیی شەقڵاوە.
٦-كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە شەقڵاوە.
٧-كۆنكرێتكردنی چەند كۆڵانێك لە كۆمەڵگەی پیرزین.
٨-چاككردنەوە و قیرتاوكردنی شەقام لە هەولێر.
٩-دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام لە نزیك هۆڵی میدیا.
١٠-كڕینی كێبل و پێداویستی بۆ ژمارەیەك بیری ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر.
١١-گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكی هەشتی حەسارۆك.
١٢-درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە پیرزین.
١٣-كڕین و دابینكردنی بۆری بۆ هۆبەی چاككردنەوەی بیرەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر.
١٤-جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی گوندی چیمەن لە شەمامك.
١٥-دروستكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی سەربەخۆیی لە هەولێر.