کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی: دەبێت ئەو کارگانەی بۆ ماددەی هۆشبەر دروستکراون تێکبدرێن


مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی لە بانگەشەی حزبەكەی لە سۆران:

-بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆسەپێن نەمێنێت، دەبێت ئەوانەی بە كودەتا هاتوون و بەزۆر خۆیان سەپاندووە بە سەر جومگەكانی حوكمڕانی لە كوردستان، دەبێت كۆتایی بەو دەسەڵاتە خۆسەپێنە بێت.

-بۆ ئەوەی كێشەی مادەی هۆشبەر چارەسەر بكرێت، دەبێت ئەو كارگانەی كە بۆ مادەی هۆشبەر دروستكراون تێكبدرێن.

-بۆ ئەوەی گەندەڵی نەمێنێت، پێویستە ئەوانەی پارە سپیدەكەنەوەو بە فرۆكەی تایبەت پارە دەبەنە دەرەوە دەبێت ئەوانە نەمێنن. 

-بۆ ئەوەی تیرۆر نەمێنێت، دەبێت ئەو تیرۆرستانەی كە خەریكی تیرۆكردنی خەڵكی كوردستانن رادەستی یاسا بكرێن.

-ئەگەر ناتوانن نیشتمانپەروەربن، هیچ نەبێت خاكفرۆش مەبن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

Back to top button