وتار

بۆچی عاجزبوون لە پارتی یان ناکۆک بوون لەگەڵ ماڵی بارزانی، بریتییە لە دۆستایەتی لەگەڵ حەشدی شەعبی؟

حەقم نییە بەسەر ناکۆکییەکەی ئەدهەم بارزانی لەگەڵ خانەوادەی خۆی، بەڵام هێشتا لەوە تێناگەم بۆچی عاجزبوون لە پارتی یان ناکۆک بوون لەگەڵ ماڵی بارزانی، بریتییە لە دۆستایەتی لەگەڵ حەشدی شەعبی؟ پەیوەندیکردن بە پاسدارەوە؟ دۆستبوون لەگەڵ هەرکەسێک دوژمن یان نەیاری کوردستانە؟

ئەم ئەلتەرناتیڤە چییە هەرکەس بیەوێت ناکۆکی خۆی پیشان بدات لەگەڵ ماڵی بارزانی و پارتی، یەکسەر مولحەقی حەشد و ڕەیان کلدانی دەبێت؟

یانی ناشێت لە پارتی و ماڵی بارزانیش ناڕازی بی و ڕقیشت لێیان بێ و حەشد و پاسداریش نەبیت؟ ئەمە پرسیارە؟! ئاخر پیرە شێخ تۆ چوار عومری ئەوت هەیە، ئەمە چییە هەر لە ڕقی عایلەکەی خۆت لەگەڵ مناڵێکا دائەنیشیت؟

بارزان عەلی حەمە

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button