پارتی چۆن هەموومانی قفڵکرد؟!
هانا چۆمانی، رۆژنامەنووس :
پارتی چۆن هەموومانی قفڵکرد؟!
ئێستا هەرچی بڵێین و بکەین پارتین
بڵێی تەزویر کراوە، رێک دەچیتە بەرەی پارتی و دەبێت دژی بەغدا و حەشدی شەعبی و کۆمسیۆنی عێراق و دژی قسە و لێدوانەکانی خۆت بیت
بڵێی تەزویر نەکراوە دەبێت بڵێی پارتی بردیەوە و ۸۱٠ هەزار دەنگی حەقیقی هێناوە و خەڵک متمانەیان پێکرد و بووە یەکەم حیزب تا ۸ ساڵی تر
لەگەڵ یەک بازنەیی بیت پارتی کورسی زیاد دەکات، لەگەڵ فرە بازنەیی بیت پارتی دەنگی زیاد دەکات
بڵێی سیستەمی فرە بازنەیی باشبوو دەبێ دان بە دەنگەکانی ئێستای پارتی بنێیت بڵێی سیستەمی یەک بازنەیی باشبوو دەبێت دان بەکورسییەکانی پێشووی پارتی بنێیت
بڵێی عێراق و کۆمسیۆن بێسەروبەر بوون پارتی دەڵێت: منیش دە ساڵە وا دەڵێم، بڵێی کۆمسیۆن و عێراق باشبوو و پارتی دەڵیت: مادام ئەوە دەنگ و ئەنجامەکەیە
بڵێی خەڵکی زۆر چوون بۆ دەنگدان، هەڵبژاردنەکە و ئەنجامەکەی شەرعیەت وەردەگرێت، بڵێی خەڵک نەچوون بۆ دەنگدان کۆمسیۆن و عێراق شەرعیەت لەدەست دەدەن
بڵێی خەڵکەکە نارازییە دەڵێن بۆ دەنگی پارتی زیادیکردوە بڵێی خەڵکەکە رازییە دەڵێن کەواتە راستە پارتیان هەڵبژاردووە
پشتگیری کۆمسیۆن و عێراق بکەیت لەبەرەی پارتی، دژی کۆمسیۆن و عێراق بیت هەر لەبەرەی پارتیت
پشتگیری ئەنجام و دەنگدان بکەی لە بەرەی پارتی دژایەتی ئەنجام و دەنگدان بکەیت دژی بەغدای واتا هەر لە بەرەی پارتی
یعنی ئیلا مەگەر بمرین و رزگار بی لەو وەزعە
ئەویش ئەگەر تەلقین نەدرێیت، خەڵک دەڵێن تەلیقینیشیان پێ رەوا نەبینی، تەلقینیش بدرێی دەبێت مەلایەکی پارتی تەلقینت بدات