وتار

بەرەی موقاوەمە بەرامبەر لاهور جەنگی بێ وەفابوو

ھەر لەوە بزانن کە ھیچ شتێک لە جێگەی خۆی نەماوە ئاڵا تاڵەبانی دەڵێ بەرەی موقاوەمە ھەرەشەیان لە لاھور شێخ جەنگی کردوە بەڵێنیانداوە کە نە ھێڵن لە دوو کورسی زیاتر بەدەست بھێنێت.

ئاڵا تاڵەبانی خۆی عەرابی بەرەی موقاوەمە بوو لە 16ی ئۆکتۆبەر، لە کەناڵی عەھدی قەیس خەزعەلیەوە ھەواڵی شکستی پێشمەرگە و سەرکەوتنی ھێزە عێراقییەکانی بڵاو دەکردەوە.

ئێستاش لە یادمە کاتژمێر 1ی شەوی 16ی ئۆکتۆبەر لەگەڵ ھێرشی ھێزە عێراقییەکان ھێرشی میدیایش دەستی پێکرد سەرپەرشتی ئەو ھێرشە میدیاییە ئاڵا تاڵەبانی بوو.

ئێستا نازانم چی گۆڕاوە بەڵام ئەوەی لاھور شێخ جەنگی بۆ بەرەی مووقاوەمەی کرد ئەگەر پاداشت بکرایەوە نەدەبوو لە 30 کورسی کەمتر بھێنێت.
ئەوە وەفای بەرەی موقاوەمەبوو کە بینرا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button