کوردستانگرنگ

150 هەزار فەرمانبەری دیکە زەوی وەردەگرن

پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فراوان دەکرێت و 150 هەزار فەرمانبەری دیکە سوودمەند دەبن.

پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامی هەیە، رۆژی پێنجشەممە لە هەولێر تیروپشک بۆ سێ هەزار فەرمانبەر کرا، لە 10 ڕۆژی داهاتووشدا لە سەرجەم پارێزگاکانی تر تیروپشک بۆ هەزاران ناوی دیکە دەکرێت.


سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوتی: بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەستن نزیکەی 400 هەزار  فەرمانبەر و خانەنشین فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕکردووەتەوە، ئەگەر مەرج و ڕێنماییەکان بیانگرێتەوە ژمارەی پارچە زەوییەکان زیاد دەکەین.

بەگوتەی سەربەست مەولود، جگە لەو 200 هەزار فەرمانبەرەی ئامادەکارییان بۆ کراوە زەوییان پێبدرێت، بە ئەگەری زۆرەوە 150 هەزار فەرمانبەری دیکە زیاد دەبن کە مەرج و ڕێنماییەکان دەیانگرێتەوە. دڵنیایشی دا لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەتوانرێت پارچە زەوی زیاتر ئامادە بکرێن، بۆیە هیچ فەرمانبەرێکی شایستە بێبەش نابێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button