شێخ ئەدهەم لە کونێکی هەڵەوە سەری دەرهێناوەتەوە…
بارزان عەلی حەمە
شێخ ئەدهەم، ماوەی دوو ساڵە خۆی لە پارتی و ماڵباتەکەی یاخی کردووە و وا خۆی نیشان دەدات کە ڕەخنەی لە پرۆسەی سیاسی هەیە و تەعقیبی عەدالەت بۆ خەڵک دەکات، کەچی سەرئەنجام لە کونێکی هەڵەوە سەری دەرهێناوەتەوە…
ئێران کە لە هەموو جێیەک بەرە و داڕوخان دەڕوا و ئەوەی ئاقڵ بێت خۆی لێ تەبەڕا دەکات، یاشێخ تازە بە تازە لە ژێر فەرمانی قەرارگای حەمزە، «حیز*بوڵڵای شۆڕشگێڕی کوردستان» لە هەرێم کوردستان دادەمەزرێنێ و وەک خۆیان بانگەشەی دەکەن، ئیتر لێرەوە هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیل و دەرکردنی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان دەکەن!
ولایەتی فەقیهە ٤٥ ساڵە خۆیان و گەلانی ئێرانیان لە چاوەڕوانی مەهدیدا ڕاگرتووە، کەچی دەرکەوت لە حەقیقەتدا مەهدی چاوەڕێی هاتنی ئەوان دەکات!
هەڵەی ئەم شەخسییەتە سەر لێشێواوانە ئەوەیە کە هێشتا بە چاوی سەرەتای ئینقیلابی خومەینییەوە سەیری قووەتی ئێران دەکەن!
ڕژێمی جهموری ئیسلامی کە لە هیچ جێیەک ئیسرائیلیان بێ نەسڕاوەتەوە و ئەمەریکایان پێ دەرنەکراوە، وەزیفەکەیان داوە بە شێخ ئەدهەم و هەندێ ڕەشوڕووتی چواردەوری کە ئیسرائیلیان بۆ بسڕێتەوە و ئەمەریکایان لە هەرێم بۆ دەرکات!
ئاخر ئەمە سەرلێشێواوی نەبێت چییە؟ گروپی زیانبەخشی (حیز-بوڵڵا) ساڵی ١٩٨٨ لەژێر ڕێنمایی و پشتیوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەلایەن شێخ ئەدهەم بارزانییەوە دامەزرا و دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی سەدام لە ساڵی ٢٠٠٤ هەڵوەشێنرایەوە.
بە پێی ئەو ڕاگەیاندنە نوێیە و ئەو ڤیدیۆیەشی کە دروستیان کردووە و میدیای ئێرانیش بە چڕی بانگەشەیان بۆ دەکات، شوێنی چالاکییەکانیان هەولێر دەبێت!
لە کۆمێنت دامناوە…