وتار

نیو ملیۆن دۆلار لە سپۆنسەری فەیسبووک!

نووسینی: رێبوار حەمەلاو ئەحمەد

کەناڵ هەشتی یەکێتی و پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامی زۆرترین پارەیان خەرجکردووە!

لە ماوەی ٩٠ رۆژدا لە هەرێمی کوردستانەوە زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلار پارە لە سپۆنسەکردنی پەیجەکانی فەیسبووک خەرجکراوە!

بە گوێرەی راپۆرتی کۆمپانیای مێتا لە ماوەی ٩٠ رۆژی رابردوودا بڕی 574,344 هەزار دۆلاری ئەمریکی کە بەرانبەرە بە ٥٧ دەفتەر دۆلار لە سپۆنسەرکردنی پەیجەکانی فەیسبووک خەرجکراوە.

زۆرترینی کەناڵ هەشتی یەکێتی خەرجیکردووە کە بڕەکەی 23،462 دۆلار (دوو دفتەر و ٣٤ گەڵا) بووە و پلەی یەکەمی گرتووە دوای ئەو پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو بەناوی (بوخاری جەمیل ) پلەی دووەمی گرتووە و بڕی 15،481 دۆلار (دەفتەرێک و ٥٠ گەڵا) خەرجکردووە.

دوای ئەوان پەیجێک بەناوی PUK 129 ، بڕی 13،409 دۆلار (دەفتەرێک و ٣٤ گەڵای) خەرجکردووە.

پاشان، پەیجی بەرەی گەل (13،080) دۆلار و پەیجی لاهور شێخ جەنگی (12،073) دۆلار؛ پێکەوە زیاتر لە دوو دەفتەر و ٥٠ گەڵایان خەرجکردووە.

پەیجی 964 عربی، کە دەزگایەکی میدیایی کوردییە و بەم دواییە دامەزراوە، تەنیا لەم پەیجەیانەوە، (9،858) دۆلار خەرج کردووە.

هەروەها پەیجی دکتۆر میران پەرلەمانتاری یەکێتی بڕی 7،897 دۆلار (٧٨ گەڵا)ی خەرجکردووە.

بە دوای ئەودا پەیجی دیبلۆماتیک دێت کە دەزگایەکی میدیاییەوە لە فەیسبووکەوە بابەتەکانی بڵاو دەکاتەوە، 7،788 دۆلاری خەرجکردووە (٧٧ گەڵا).

کەناڵی KNN بڕی 7،123 دۆلار کە بەرانبەر بە ٧١ گەڵا خەرجکردووە.

ئەم داتایەنە کۆمپانیای مێتا بڵاویکردوونەتەوە، و بە پێی ریزبەندی لە زۆرترینەوە بۆ کەمترین رێکی خستوون!

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button