کەناڵ8 ، کەناڵە سێبەرەکەی یەکێتی و سەرۆکەکەی ڕوەو ئاوا بوونە ..!
ــ یەکێتی نیگەران و توڕەیە لە کەناڵە سوورەکە و سزای داوە
ــ 400 هەزار دۆلار بودجەی مانگانەیان بڕیوە
بەپێی زانیاری و بەدواداچونەکانم سەرکردایەتی یەکێتی و خودی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کەناڵە سێبەرەکەیان لەبری هیچە ، وە بوون و نەبونی وەک یەک وایە ” ئەوەی گوتویانە ، ئەم هەموو پارەیە خەرج دەکەن و هیچیشیان دیار نیە “
لەمانگی ڕابردوودا بە جێنتڵمانی کەناڵەکە ــ ئەحمەد نەجم ــ گوتراوە “ئێوە هیچ نین و نەتان توانیوە وەکو ڕووداو و کەناڵەکانی پارتی کاریگەری و دەنگۆ دروست بکەن و زۆربەی سەحەفی خۆشمان لێتان ناڕازین ( تەنانەت پێی گوتراوە تۆ ساڵێکە چیت کردوە کام مەوزوعەت دەنگدانەوەی دروست کردوە ؟ ئاڤا بەو هەموو سەرنجەی هەمانە لەسەری بە سێ مانگ لانیکەم چوەتە ناو خەڵک !
هەر بۆیە دوو بڕیار لەسەر چارەنوسی کەناڵەکە دراوە ؛
ــ یەکەم :کەمکردنەوەی بودجەی مانگانە لە (1.165,000$ یەک ملێۆن و سەد و شەد و پێنج هەزار دۆلار بۆ850,000$ ) واتا چل دەفتەر دۆلار کەمکراوەتەوە و ئیستا تەنها هەشتا دەفتەری مانگانەیان پێدەدرێت .
ــ دووەم ؛ تقلیص ، کەمکردنەوە و ڕەشیق کردنی هەیکلەی کەناڵەکە و کەمکردنەوەی مەسروفات و ئیزندانی پۆلێک ڕۆژنامەڤان و تەکنیکی و کارمەند .
بەرپرسانی باڵای یەکێتی زۆربەیان گلەییان لەئەدای کەناڵەکە هەیە و پێیان وایە کەناڵێکی لاواز و مردوە و ناتوانێت “هەڕ بە بڕ بکات”
تێبینی :
ــ بەرپرسی کەناڵەکە لەبناغەدا ڕۆژنامەڤان نیە و بزنسمانە هەر بۆیە عەقڵیەتی ڕاقی جل و بەرگەکانی و ڕەنگە ئەرخەوانیەکانی زیاتر زاڵە بەسەر ڕەگەزەکانی هەواڵ و خەم خواردن لە گرنگی ملناوەڕۆکی پڕۆگرامەکانی ،
جگە لەوەی ئەو لە یەک کاتتدا زنجیرەیەک کافێ و تیمی هونەری بەڕێوە دەبات و هەشت پاسەوانی هەیە وبەیانیان بە سێ ئۆتۆمبێلی Range Rover گولەنەبڕ دێتە ئۆفیس و قاوەی بۆ هاوردە دەکرێت لە ئیتاڵیاوە ( ئەمە بۆ کەناڵێکی هونەری و ئینتەرتایت مێنت و زەوق و شت باشە ، لەو بازاڕە شێواوەدا ئەو یاریەی بۆ ناکرێت کە بەرپرسانی یەکێتی داوای دەکەن )…
ــ هەر لەم ماوەیەدا، کەناڵەکە بەهۆی نەبوونی بەرنامە و هەواڵی کاریگەر بۆ بینەر دەستیکردبوو بە ڕووماڵکردنی دۆخی سوریا و هەرێمی کوردستانی بیرچوبوەوە، تا ئەوەی پێیانوترابوو ئێوە دەزانن خەریکی چین خۆتان لێ بوەتە کەناڵی قامیشلۆ و حەسەکەوە نەک سلێمانی !
بەشدار بازیانی