وتار

دوا فەرمانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و خانەنشینکردنی فەرمانبەران

من یەک لەو فەرمانبەرانەم، کە فەرمانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم (پێنجشەمی ڕابردوو) تایبەت بە خانەنشینکردنی فەرمانبەرانی کوردستان دەمگرێتەوە، بەڵام بە پێچەوانەی زۆربەی هەرە زۆری مامۆستایانی زانکۆ و خەڵک، من بە باشترین بڕیاری دادەنێم، هەرچەندە وەک مامۆستا و یاریدەدەری پڕۆفیسۆر لە کۆلێژی ئاداب، مافی کارکردنم هەتا شەش ساڵ و نیوی دیکەش هەبوو…
من نامەوێ زیاتر کاربکەم چونکە، لەلایەک بەو هیوایەم، بەهانەیەکی دیکەی بەغدامان لەکۆڵبێتەوە و مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆی بنێردرێ، لەلایەکی دیکە هیوادارم، لە شوێنی من موعیدێک دابمەزرێ، کە گەنجە و لەمن زیاتر پێویستی بە کارکردن و دامەزراندن و یارمەتی هەیە… دواتر من لەو بەڕێزانە تێناگەم، کە پێیان ناخۆشە چونکە، ئەگەر من لە تەمەنی شەست ساڵی نەمتوانیبی ژیانێکی خۆش بۆ خۆم و بۆ منداڵەکانم دابین بکەم، هیچ گەرەنتییەک نییە، بەو دوو یان سێ ساڵەی داهاتوو ئەوەم بۆبکرێ… ئەگەر من لە تەمەنی شەست ساڵی نەمتوانیبی بە هەندێ لە ئارەزووەکانم، خەونەکانم بگەم، دیسان هیچ گەرەنتییەک نییە، بە دوو یان سێ ساڵی دیکە ئەوەم بۆبکرێ… من لەوەش تێناگەم، خۆ خەتای کەس نییە، کە ئێمە (بەرەو پیری دەچین) و ئەوەندە تەمەنمان کردییە… بە پێچەوانەوە، من خۆم بە کەسێکی زۆر بە بەختەوەر دادەنێم، کە لەناو جەرگەی کۆمەڵێک شەڕی سارد و گەرم، هەروەها ژیانێکی نە شەڕ و نە ئاشتی، شەست یان کەمێک زیاتر ساڵمان بەڕێکرد…

د.مەغدید سەپان، مامۆستای زانکۆ

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button