وتار

فەزاحەتی سەرانەسەندنی پەرلەمانتارانی کورد لە بەغداد

مەلەف

بەپێی ئەو زانیاریە تایبەتانەی من لە نەزاهەی عێراقی دەستم کەوتوون ، دوازدە پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی عێراق ، لە قەزیەی “ڕەشوە و سەرانەسەندن” بەقورسی گلاون ،

بەپێی زانیاریەکانم فراکسیۆنێک بە کاملی لە پرسی تێپەڕاندنی (یاسای باری کەسێتی شیعەکان ) تەنها بۆ دەنگدانەکەی و چونە ژورەیان «الحضور» بڕی ــ چوار ملیۆن دۆلارــ چوارسەد دەفتەریان وەرگرتووە ، ( ئەم فراکسیۆنە کەسێک لە دەرەوە مامەڵەی بۆ کردوون و سەفقەکە لە ڕێگای موحسین مەندەلاوی کراوە). ڕێکخەرەکە ئافرەتە !

ــ پەرلەمانتارێکی حزبێکی دەسەڵات لەبەرامبەر بێدەنگ بوون لە گەندەڵیەک و نەچونە سەر شاشەی کەناڵی الشرقیە ، بڕی دوو سەد و پەنجا هەزار دۆلاری وەرگرتوە ( واتا 25 دەفتەر دۆلار)

ــ پەرلەمانتارێکی تری پارتێکی ئۆپۆزسیۆن لەبەرامبەر کارئاسانی کردن بۆ کۆمپانیاکەی ، زانیاری نهێنی کۆبونەوەی فراکسیۆنە کوردیەکانی داوە بە موحسین مەندەلاوی ( سەوتی شاخەوان عبداللە کە توڕەیە تۆمارکراوە ) !!

ـــ ئەمە کراوەتە ڕاپۆرتێکی وورد و پڕ زانیاری و داتا و بەڵگە ، بە ناوو ناوی فراکسیۆن ئەم ماوەیە بڵاوی دەکەمەوە …!

ـــــــــــ
تێبینی ؛ ئەوانەی لە پرسی گەندەڵی گلاون هەر تەنها پارتی و یەکێتی نین بەڵکو هیزەکانی تر زۆرترین پشکیان هەیە ، تایبەت نەوەی نوێ

بەشدار بازیانی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button