بۆ كورد حه‌رامه!!!
پاش یه‌كتر بینینى كاك مه‌سعود و فه‌رمانده مه‌زلوم عه‌بدى له قامیشلۆ و رۆژئاواى كوردستان به‌گشتى شه‌وانه خه‌ڵكی ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا.
من له هوتێل بورج بوم فولكه‌یه‌ك له پێش هوتێله‌كه‌دایه هاتمه خواره‌وه و ده‌ستم به وێنه‌گرتنى ئه‌و دیمه‌نانه كرد.
له‌گه‌ڵ وێنه‌گرتنى دیمه‌كه‌كان دڵم پڕ بوو, خۆشی و گریان له‌یه‌ك كاتدا قورگى گرتبووم.
به‌شێك له‌و ڤیدۆیانه‌م بڵاو كرده‌وه نووسیم – هه‌موو كوردێك تینوى یه‌كریزییه.
زۆرى نه‌خایاند ئه‌و ڤیدیۆیه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان له بلاتفۆرمه‌كانى سۆشیال میدیا بڵاو بویه‌وه جگه له كورد سه‌دان تورك و عه‌ره‌ب كۆمێنتیان له‌سه‌ر نووسی.
له كۆمێنتى ڤیدیۆكه‌دا عه‌ره‌ب و توركه‌كان جگه له جنێو و قسه‌ى نه‌شیاو هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردنى كوردیان ده‌كرد به بیانۆى ئه‌وه‌ى كه گوایه له ناوچه‌كه و سوریا به تایبه‌تى ئه‌جێنداى ئیسرائیل جێبه‌جێ ده‌كات.
ئه‌و بیانۆ و بیركردنه‌وه‌یه هه‌مان دید و تێڕوانینى گروپه‌كانى به‌ره‌ى موقاوه‌مه بۆ كورد له عێراق.
له‌وێدا ده‌رده‌كه‌وێت كه دژایه‌تى عه‌ره‌بێكى سوننى یان شیعى بۆ دۆزى كورد هیچ جیاوازى نییه ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندى نه‌بێت
شیعه‌كانى عێراق له كۆمێنتى ئه‌و ڤیدیۆیه‌دا پاڵشتى كورد و هه‌سه‌ده‌یان ده‌كرد چونكه ته‌نیا هێزه كه نه‌چوه‌ته ژێر ركێفی حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌وه و ئومێدیان به‌وه‌یه كه هه‌سه‌ده شه‌ڕى شه‌رع بكات، عه‌له‌وییه‌كانى سوریاش ده‌رفه‌تێكیان بۆ هه‌ڵكه‌وێت، ئه‌وه بیركردنه‌وه‌ى ئێرانیشه‌كه‌چی هه‌مان ئه‌و شیعانه له عێراق هه‌موو رێگه و پلانێك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و لاوازكردنى پێگه‌ى كورد باشورى كوردستان.
ته‌ماشاى ئه‌و دوو فاقییه!!!
توركیا چه‌ندین جار داواى له ئیسرائیل كردوه تاوه‌كو پێكه‌وه ژورێكى هاوبه‌ش دروست بكه‌ن بۆ به‌رێوه‌بردنى سوریا ئیسرائیل ره‌تى كردوه‌ته‌وه.
پێكهێنانى ئه‌و ژوره و په‌یوه‌ندى ئابورى و سه‌ربازى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ توركیا ئاساییه به‌ڵام وه‌زیێكى ئیسرائیل داواى پاراستنى مافی پێكهاته‌كانى سوریا و كورد به تایبه‌تى بكات ئاسایی نییه.
بۆ عه‌ره‌ب ئاساییه جۆلان و قونه‌یتره و ده‌یان گوند و ناوچه‌ى سوریا به‌بێ شه‌ر راده‌ستى ئیسرائیل بكات, به‌ڵام ئیلهام ئه‌حمه‌د داوا له ئیسرائیل بكات بۆ پاراستنى ناوچه‌كانیان و راگرتنى جه‌نگ ئاسایی نییه.
له‌پاش یه‌كتربینیى كاك مه‌سعود و فه‌رمانده مه‌زلوم عه‌بدى توركیا و ئێران هه‌ردولا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى و مه‌رامی سیاسی و سه‌ربازى هه‌وڵیانداوه شه‌ڕ له نێوان هێزى پێشمه‌رگه و گه‌رێلا دروست بكه‌ن و به‌چاوى خۆتان هه‌ندێك له‌و هه‌واڵ و هه‌وڵانه‌تان بینى كه‌جێگه‌ى نیگه‌رانی هه‌موو كوردێكه.
هیوادارم هه‌ردوولا زۆر ژیرانه به له‌به‌ر چاو گرتنى دۆخى كورد خۆیان به‌دوور بگرن له گرژی و ئاڵۆزى, ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى ئێستا هاتوه‌ته پێش دووباره نابێته‌وه.
هونه‌ر ئه‌حمه‌د – رۆژئاوى كوردستان.
وینه‌كه هه‌فته‌ى رابردوو گیراوه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده مه‌زلوم عه‌بدى.