وتار

دژایەتیکردنی هەژماری من بۆ؟

داواکاری حکومەتی عێراق، یەکێتی، کۆمەڵ و یەکگرتوو، عەلی و غالب، شاسوار و هەموو بەرەی مقاوەمە تا جەماعەتی خێمەکە؛ تەوتینە.

تەوتین بۆ؟ دژایەتیکردنی هەژماری من بۆ؟ با من پێتان بڵێم.

تەوتینە عێراقییەکە لە ژێر هیچ چاودێرییەکی بانکیدا نییە و ناچێتە نێو سیستمی سویفتی نێودەوڵەتییەوە. ئەمەش یانی پارە سپیکردنەوە و تەهریبی دۆلار بۆ ئێران لە ڕێی تەوتینەوە هیچ ڕێگرییەکی بۆ دروستنابێ.

هەژماری من؛ هەنگاوێکە بۆ بەستنەوەی سیستمی ئابووری کوردستان بە سیستمی بانکیی نێودەوڵەتییەوە. ئەمەش یانی دەرفەت بۆ پارە سپیکردنەوە و تەهریبی دۆلار بۆ ئێران ناهێڵێ و ئێران و جەماعەت زەرەریانە.

ساڵانە ئێران بەو تمەنە عالی مەقامەی جانتایەکی تۆپێ کلێنسی تەوالێت ناکات، سەرو سەد ملیار دۆلاری عێراق ئەبات. تۆش ئەبێت بەو تمەنە پیسە، سەوزە و میوەی سەرەتاناوی بکڕیت.

گەلۆ عاقڵ بن، هێمن وتەنی:

ئەو هەوەسبازانە جێی متمانە نین!
هەر دەزانن خاکفرۆشی و مافدزین..

ئەوەش حاڵی ئەمڕۆی تمەن، یەک تاک دۆلاری بەرە تاران، دووسەد غالبی پێئەکڕی.

ئارتین جەلال بەگ

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button