
فاروقی مەلا موستەفا کارەساتێکی گەورەی ناوەتەوە
بەشدار بازیانی:
ــ فاروق و ئەحمەد اسماعیل و سعدی کۆڵەک ، شەوانە هەزاران تۆن مادەی مەترسیدار بەنهێنی دەسوتێنن
ــ بۆ ئیعلام و ڕای گشتی بێدەنگن ؟ هۆکار و نهێنیەکانی
تحقیقی_ڕۆژنامەوانی
خاوەنی کۆمپانیاکانی ( ماس و فاروق گروپ و کۆڵەک ) شەوانە لە بازیان دا بۆ کارپێکردنی کارگەکانیان هەزاران تۆن مادەی مەترسیدار دەسوتێنن و ژینگەی ناوچەکەیان خستوەتە ژێر هەرەشەیەکی جدی و گیانی خەڵکی سلێمانی و بازیان لە مەترسیەکی گەورەدایە ،
بەپێی زانیاری و بەدواداچونەکانی بەندە کارەسات ڕوویداوە کاتێک ئەم سەرمایەدارانە بۆ ئەوەی پارەیەکی زۆرتریان بۆ بگەڕێتەوە بۆ گەرم کردنی کورەی کارگەکانیان لە بازیان ( تایەی ئۆتۆمبێل و نەفتا و نەوتی ڕەش ) دەسوتێنن ، ــ بڕوا بفەرموون سوتانی تایە بۆ کورە لە ئەفریقاشدا نەماوە ، ئەمە کارێکی تەواو نا ئەخلاقیە ..!
کارگەی چیمەنتۆی لاڤارجی فاروقی مەلا موستەفا شەوانە زیاتر لە 100 بۆ 120 تۆن تایەی ڕەشی ستۆک دەسوتێنن و کارگەکەشیان فلتەری وەستاوە و بەو هۆیەوە هەزاران تۆن دوکەڵ و مادەی مەترسیدار فڕێدەدەنە هەواو ژینگە پیس دەکات .
کۆمپانیای ماس ، ئەحمەد ئیسماعیل بەهەمان شێوە شەوانە زیاتر لە ٢٥٥ تۆن نەفتاو نەوتی ڕەش دەسوتێنێت و کۆمپانیای چیمەنتۆی دەلتای سەعدی کۆڵەکیش بەهەمان شێوە ،
بەپێی زانیاری و بەدواداچونەکانی بەندە ئەو کۆمپانیایانە تەنها دانەیەکیان فلتەری هەیە و دوانەکەی تر (فلتەر فەیکیان داناوە ، ئەم فەیکە تەنها دووکەڵی ڕەش سپی دەکات و خەڵەتاندنە )
سوتاندنی ٤٣٢ تۆن نەفتا و نەوتی ڕەش و 120 تۆن تایەی فاروقی مەلا لە درەنگانی شەوو لەو کاتی خەڵک نوستون و بەتەواوی هەوا هەڵدەمژن دەیان نەخۆشی جۆرا و جۆری لە سلێمانی و بازیان و گەڕەکی تاسڵوجە بڵاوکردوەتەوە و هەوای ناوچەکە و ژینگەکە بەتەواوی پیس بووە ،
ئەسڵەن سوتاندنی تایە کارەساتە ، سوتانی سیمەکەی و ئەو ڕەشیەی لە پاشماوەکەی دەردەچێت سامناکە ، هیچ یاسایەکی ژینگەیی ڕێگا بەمە نادات تۆ لەپێناو قازانجێکی زۆرتر ژیانی ئەو هەموو خەڵکە بخەیتە مەترسیەوە .
جا تۆ تەماشاکە ، فاروقی مەلا موستەفا لەشاری جوان لە ئۆفیسەکەی ، بەدیار ئینجانەیەک گوڵەوە دوو قاوە ئەخوات ، بەشداری کۆڕبەندی ژینگەیی ئەکات ، عەلاگەی نایلۆنی تەرک داوە ئەڵێت بۆ ژینگە خراپە
بەڵام لە بازیان دا شەوانە بۆ سوتەمەنی و بەگەڕخستنی کارگەی چیمەنتۆکەی زیاتر لە 100 تۆن تایەی سەیارە ئەسوتێنێت ( واتا شەوی 3600 تایە و لە مانگێکدا 3 هەزار تۆن )
ــ ئەم حەملەیە بەبڵاوکردنەوەی دەیان مەلەفی مەترسیدارتر بەردەوام دەبێت ، 60 هەزار دانیشتوی بازیان و تەواوی سلێمانی شایەنی ئەو سوکایەتی پێکردنە نین
تێبینی :
یەکەم ؛ ئەو کۆمپانیایانە دەبێت پابەندی ئیجباری خێرا بکرێن کە ئیدی تایە و نەفتا نەسوتێنن و لەبری ئەو غازی سروشتی بەکاربەرن چونکە غاز تەنانەت دوکەڵیشی نیە .
دووەم ؛ دەبێت ئەو کەس و بەرپرسانە سزا بدرێن کە تا ئێستا چاوپۆشیان لەم تاوانە ژینگەییە مەترسیدارە کردوە ،
وە مەسەلەی فلتەر کلاواتێکە بەدەست ئەم سەرمایەدارانە ، چونکە فلتەر دوکەڵی تایەی سوتاو نەفتا پاکناکاتەوە .



