وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ‘ته‌وبه’ـی كرد

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ده‌ركه‌وت و “خاچێكی خۆڵه‌مێشی” به نێوچه‌وانییه‌وه بوو؛ ئه‌م خاچه گوزارشت له ته‌وبه و په‌شیمانی له گوناهه‌كان ده‌كات.
پێنجشه‌ممه، 6ـی ئاداری 2025، ماركۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی “فۆكس نیوز” ده‌ركه‌وت و خاچی چوارشه‌ممه‌ی خۆڵه‌مێشی به نێوچه‌وانییه‌وه بوو.
ده‌ركه‌وتنی ڕۆبیۆ به‌م شێوه‌یه له كه‌ناڵه‌كه، هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ڕۆژه‌كانی ڕۆژووی گه‌وره‌ی مه‌سیحییه كاتۆلیكه‌كان، كه تاوه‌كوو جه‌ژنی قیامه له نێوان 19 بۆ 21ـی نیسانی ئه‌م ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به پێی ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی كاتۆلۆكی كه باره‌گاكه‌ی له ویلایه‌تی كۆلۆڕادۆیه، خاچی خۆڵه‌مێشی كه نوێژكه‌ران به‌كاری ده‌هێنن، گوزارشت له ته‌وبه و په‌شیمانی له هه‌ڵه‌كان و فه‌نابوون ده‌كات.
كاتۆلیكه‌كان له جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی خۆڵه‌مێشی كه ماوه‌ی 50 ڕۆژ تێیدا به‌ڕۆژوو ده‌بن و گۆشت ناخۆن و كه‌نیسه داوا له كه‌سانی ته‌مه‌ن 18 بۆ 59 ساڵ ده‌كات به‌ڕۆژوو بن و ته‌نیا بۆیان هه‌یه له ڕۆژێكدا یه‌ك ژه‌م بخۆن.