ناوی مەحەمەد ریزبەندی چەندەمە لە ئیسرائیل

لە ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەدا زۆرترین ناوی منداڵان لە ئیسرائیل ئاشکرا کراوە لە دوای دامەزراندنیەوە، ناوی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش وه‌كوو سێیه‌مین باوترین ناو، بە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراو داندراوە.
پێنجشەممە، 6ـی ئاداری 2025، ڕۆژنامەی ئیسرائیلی “یەدیوت ئەهرۆنۆت” بڵاوی كرده‌وه، باوترین ناو تا ئێستا لە ئیسرائیل، یوسفە و ناوی داوود لە دووەمدا دێت و پاشان محه‌ممه‌د سێیەم و دواتر هه‌ر یه‌ك له موشێ (مووسا)، ئیبراهیم، یعقوب و ئیسحاق لە پلەی هەشتەم و نۆیەمیشدا ناوی میکائیل و دانیال هەیە، کە لەم ساڵانەی دواییدا زیاتر بەناوبانگ بوون، ئەلێکساندەر لە پلەی دەیەمدا لیستەکە تەواو دەکات.
بەگوێرەی زانییارییەکانی هەمان ڕۆژنامە، لە ئیسرائیل باوترین ناوی کچان سارایە، دوای ئەویش ، مەریەم و چەند ناوێکی دیکە دێن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نووسینگەی ناوەندیی ئاماری ئیسرائیل لە ساڵی 2015دا دوو هەزار و 630 منداڵی تازە لەدایکبوو ناونراون محەممەد.
ڕۆژی 10ـی ئایاری 2023، گۆڤاری دی زایت بڵاویکردووەتەوە، ماوەی ئەو چەند ساڵەی دواییدا ناوی محەممەد لەناو منداڵانی تازە لەدایکبوو، زیاتر بڵاوبووەتەوە، بەشێوەیەک لە پلەی بیستەمین دێ لەسەرتاسەری ئەڵمانیا.
گۆڤاره‌كه ڕوونی كردبووه‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نووسینگه‌كانی تۆماری له‌دایكبووان له ته‌واوی ئه‌ڵمانیا، له ساڵی 2022ـدا ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌دایكبوونه و ناوی محه‌ممه‌دیان لێ نراوه، دوو هەزار 758 منداڵ بوونه.
گۆڤاری دی زایت ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ناوی محه‌ممه‌د له ساڵی 2018 له‌ناو منداڵاندا له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ناوێكی به‌ربڵاو نه‌بووه، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه بوون كه له ساڵانی دواتردا ئه‌و ناوه زیاتر له‌ناو منداڵاندا په‌ره‌بسێنێ و ئه‌و كات مشتومڕێكی جیددی لێ كه‌وته‌وه، پاشان له ساڵی 2021 ئه‌و ناوه زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كرد و هاته ڕیزبه‌ندی سێیه‌م و هه‌روه‌ها له ساڵی 2022 پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی گرت و هاته پله‌ی یه‌كه‌م.



