جیهان

رۆژی جیهانی ژنان لەچیەوە سەری‌ هەڵداوە؟

٨ـی مارس، رۆژی کردار و کۆکردنەوەی دەرفەتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی دەوڵەت بۆ پێشخستنی یەکسانی و مافەکانی ژنان، لە هەموو شوێنێک و هەموو کاتێک.

هاندانی یەکسانی پیشەیی و پێشخستنی سەربەخۆیی ئابووری ژنان مەرجی سەرەتایی یەکسانی راستەقینەی نێوان ژن و پیاون.

لە بابەتێکی ماڵپەری (نەتەوەیەکگرتووەکان) باس لە مێژوو و سەرهەڵدانی ڕۆژی ژنان دەکات بەو شێوەیەی کە سەرچاوەی ٨ی ئازار وەک rۆژی نێودەوڵەتی ژنان (IWD) دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی بیستەم و پەیوەندییەکی نزیکیان بە بزووتنەوەکانی کرێکاری و مافی ژنانەوە هەیە.
بنەچەی ٨ی مارس دەگەڕێتەوە بۆ ئەم چەند رووداوە:

1. ١٩٠٨ – ناڕەزایەتی شاری نیویۆرک:

– لە ٨ـی ئازاری ١٩٠٨، ١٥هەزار ژن بەناو نیویۆرک سیتی دا رێپێوانیان کرد و داوای باشترکردنی بارودۆخی کارکردن و کورتترکردنی کاتژمێر و زیادکردنی مووچە و مافی دەنگدانیان دەکرد.

2. ١٩٠٩– یەکەم رۆژی نیشتمانی ژنان لە ئەمریکا:

بەهۆیی زۆری نارەزاییەکان ، پارتی سۆسیالیستی ئەمریکا یەکەم ڕۆژی نیشتمانی ژنانی لە ٢٨ـی شوباتی ١٩٠٩ راگەیاند.

3. ١٩١٠– دانپێدانانی نێودەوڵەتی: 
لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی سۆسیالیستی لە کۆپنهاگن، کلارا زێتکین، سۆسیالیستی ئەڵمانی، پێشنیاری ساڵانە رۆژی جیهانی ژنانی کرد بۆ پێشخستنی مافەکانی ژنان لەسەر ئاستی جیهانی.

4. ١٩١١– یەکەم رۆژی جیهانی ئافرەتان:

– یەکەمین ڕۆژی فەرمی ڕۆژی نێودەوڵەتی ژنان لە ١٩١١، لە نەمسا، دانیمارک، ئەڵمانیا، و سویسرا بەڕێوەچوو.

بۆنە و ئاهەنگەکانی جیهان لەم رۆژەدا بۆ کردەوەی ئازایەتی و ئیرادەی ژنانی ئاساییە کە رۆڵێکی نائاسایییان لە مێژووی وڵات و پێکهاتەکانیاندا هەبووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button