وتار

ئەحمەد شەرعەكەی دەباشان..

كەسێك هەیە لەم دەڤەری مافیاستانەی جاران پێیان دەوت پایتەختی ڕۆشنبیری، لە سەردەمی زوو بەر لە کودەتاکەی هەشتی تەمووز دەڵاڵ و سەركارو سكرتێری ڕۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی بوو. ئەو هەر بەڕاستی سەركارێكی لئهاتوو بوو.
دەیزانی بافڵ تاڵەبانی ئیشتیهای بۆ چ مەشروب و هەڵمژێكی ژێر لوتە، هەر لە ئاماژەكانی بافڵ تێدەگەیشت كە حەزی چۆتە ئافرەتە ناڵا بەرزە ڕوسیەكە یان مەغریبیە قژ خاوە گەرمەكە!
ماندو نەدەبوو، نەیدەزانی كات و ساتی نەگونجاو چیە، بە یەك مەسج فرۆشیارەكان بۆی دەهاتنە فڕۆكەخانە سەیرەكەی شاری ڕۆشنبیری جاران، ئەویش خۆی و لانكرۆسەرە جام ڕەشكە ئەچوە پێشوازی زۆر جار برادەرانی پڕۆتۆ كۆلیشی لەگەڵ خۆی دەبرد.

ئێستا ئەو كەسە بزنسمان نیە كەچی قات و قۆندەرەكانی ماركەی بەناوبانگ و گرانبەهای تیمپرلاندی ئیتاڵین مەحاڵە خەڵكی ئاسایی بتوانێ خەرجی ئەم ماركەیە دابین بكات. من ناڵێم بازرگانی ماددەی هۆشبەرە، بەڵام گومانم هەیە چۆن لە ماوەی سێ ساڵدا توانی لە (النخلة الجميرا)ی دوبەی فێلاو شوقە بكڕێ بە سێ ملیۆن دۆلار!؟
دەزانم خوێنەری بەڕێز هێشتا بیرو هۆشی لای ئاشكرا كردنی ناوی كەسەكەیە ئاخۆ دەبێ ئەحمەد شەرعی دەباشان كێ بێ ئەوەندە هەڵتۆقیەوە لە شارێك بەردەوام خەڵك و فەرمانبەرو كاسبكارانی بۆ نانی ڕۆژێك لە سەر شەقام و خێمەی مانگرتن هاواریان دەبیسترێ.

بەڕێزان ئەو كەسە بە جۆرێ فریودەرە، شەوێك بە سەرخۆشی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ خۆی سەردەخات چی مەلهاو قومارخانەی ئەو شارەیە پێیان دادەخات، دوای سێ مانگ لەگەڵ مەلهاو قومارخانەكان ڕێك دەكەوێ شوێنەكانیان بكەنەوە بە مەرجێ بەشی ئەویشی لێ بدەن.
ئەو كەسە فێڵبازە فریوی بافڵ تاڵەبانیشی داوە مانگانە ملیۆنێك و دوسەد هەزار دۆلاری لێ وەردەگرێ بە ناوی مەسروفاتی كەناڵێكی سەتەلایت.
ئێستا زانیتان ئەحمەد شەرعەكەی دەباشان هەمان ئەو ئەحمەد نەجمەی جارانە كە سەرەتا بە كاری فۆتۆگرافی دەستی پێ كرد؟!

ئیسماعیل سیان لەندەن

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش بخوێنەوە
Close
Back to top button