
پرۆژەی ڕووناکی لە ماڵەکەی من
پرۆژەی ڕووناکی کە بریتییە لە چارەسەرکردنی کێشەی (٣٠) ساڵەی کارەبا، کە بە گوێرەی زانیارییەکانم بە سیستەمێکی دادپەروەرانە دانراوە لە دیاریکردنی نرخەکەی لە نێوان گەڕەکە هەژارەکان و گەڕەکە گوزەران نشینەکان، من لە گەڕەکێکی گوزەران باشەکان نشینم و بڕی پارەی کارەبای ماڵەکەم زیاترە لە گەڕەکانی تر، مانگەکانی پێش پرۆژەی ڕووناکی سەرو یەک ملیۆن دینارمان دەدا بە هەردوو کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە، لە دوای پرۆژەی ڕووناکی کەمترم لەو بڕە بۆ هاتۆتەوە.
سوودەکانی لە ماڵەکەی من:
1. هۆشیاری لێپرسینەوەم لە حکومەت زیاتر بووە، چونکە بە گوێرەی هاوکێشەکانی حوکمڕانیی دانای باج تا زیاتر هۆشیاری لێپرسینەوە زیاتر دەکات.
2. گرفتێکی سی ساڵەی زهنییەتی من وەکو تاک لە وڵاتەکەم چاک بووە، بە دوای چاکسازیی و چاکەی تردا دەگەڕێم.
3. بەردەوام پێداویستیەکانی ڕۆژانەم بە هەبوونی کارەبایی نیشتمانی بەردەستە.
4. دروستبوونی شعوری هاوبەش لەسەر بنەمای کوژانەوەی گڵۆپێک، واتە ڕوناک کردنەوەی ماڵێکی تر.
بە گشتی چاکسازیی لە سێکتەرەکان هۆشیارەکان دیراسە دەکەن و پاڵپشتی دەکەن و، بەرژەوەندیخوازەکان و پۆپۆلیستەکان دژی دەوەستنەوە.
رێکار مەلا حەسەن