جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگهەواڵ

ترەمپ ستایشی هێزەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا خۆشحاڵیی خۆی بۆ کوشتنی کەسی دووەمی ڕێکخراوی داعش لە عێراق و سووریا دەردەبڕێت و دەڵێت: بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، توانیمان گەورەترین ئەمیری هەڵاتووی داعش لە عێراق و سووریا لەناو بەرین. هەروەها سێنتکۆم ڕایگەیاند، دوای بەراوردکردنی ترشیی ناوکی، لە کوشتنی عەبدوڵلا مەکی موسلح ئەلڕوفاعی، ناسراو بە “ئەبو خەدیجە” دڵنیا بوونەتەوە، کە لەسەرتاسەری جیهان سەرپەرشتی کردە چەکداری و پارەدارکردنی کردەوەکانی داعشی دەکرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 15ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نوسیوویەتی: بەهاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، توانیمان گەورەترین ئەمیری هەڵاتووی داعش لە عێراق و سووریا لەناو بەرین.

https://x.com/TrumpDailyPosts/status/1900744730868121805?t=_h4boEJ-yO5KpO70S7C6Og&s=19
Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button