بەرەبەیانی ئەمڕۆ 37 فەڵەستینی کوژران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی ئاداری 2025، میدیای فەڵەستینی بڵاوی کردەوە، لە هێرشێکی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل، 37 فەڵەستینی کوژران.
میدیا فەڵەستینییەکان ڕاشیانگەیاند “بەرەبەیانی ئەمڕۆ 37 فەڵەستینی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باکوور و باشووری کەرتی غەززە کوژراون. 14 لەو کوژراوانە ئەندامی یەک خێزانن.”
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی 48 كاتژمێری ڕابردوودا، 970 هاووڵاتیی له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل‌دا كوژراون.
هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌دان هاووڵاتیی دیكه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا بریندار بوون و ده‌یانیش بێسەروشوێنن و كه‌وتوونه‌ته ژێر دارپەردوی خانوو و باڵاخانه ڕووخاوه‌كان.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كه‌وە تاوه‌كوو ئێستا، 49 هه‌زار و 547 هاووڵاتیی كه‌رتی غه‌ززه كوژراون.
بەرەبەیانی سێشه‌ممه، 18ـی ئاداری 2025، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر سەرتاسەری کەرتی غەززە، ئەمەش وەک فشارێک بۆ سەر حەماس، دوای ئەوەی دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتە ڕفێندراوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 بە بنبەست گەیشتن.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا زیاتر لە 413 کەس کوژراون و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەیش بریندار بوون