رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

سەرۆک شارەوانیی ئیستەنبووڵ لە کارەکەی دوورخرایەوە

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، کارەکانی ئەکرەم ئیمامئۆغڵوی لە پۆستەکەی وەک سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ هەڵپەساردووە، دوای ئەوەی دادگا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا هاتووە “ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی گەورەی ئەستەنبوڵ ڕاگیراوە”.

ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژێکە دوای دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی گەورەی ئەستەنبوڵ لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە، لە ئیستانبوڵ و چەند پارێزگایەکی دیکەی تورکیا خۆ نیشاندانی فراوانی جەماوەری دەستیپێکردووە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خۆنیشاندانەکانیش، تورکیا هەموو خۆنیشاندان و گردبوونەوەیەکی بۆ چوار ڕۆژی دیکە قەدەغەکردەوە لەگەڵ ئەوەی چوار ڕۆژ پێشتر قەدەغەی دیکەی ڕاگەیاندبوو.

سەرباری قەدەغەی گردبوونەوە و خۆ نیشاندان، خۆ نیشاندانەکان لە ئیستانبوڵ و پارێزگاکانی دیکەی تورکیا فراوانتر دەبن و حکوومەتی تورکیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گردبوونەوەکان، هەزاران کەسی دەستگیر کردووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button